English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی مه‌ڕ و ماڵات له‌ كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه‌
2019-01-10 [12:55 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نادیار، بەناو ئاژەڵاندا لە دەڤەری پشدەر، نزیکەی ٨٠ سەر مەڕ مرداربوونەتەوە و تا ئێستاش نازانرێت نەخۆشییەکە چییە.
نەخۆشییەکە نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ دەبێت بڵاوبووەتەوە و زیانێکی زۆری بە خاوەن ئاژەڵان گەیاندووە.

خاوەن ئاژەڵێکیش دەلێت، کەس نازانێت نەخۆشییەکە چییە، ئەو ئاژەڵدارە ئاماژەی بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە کرد و رایگەیاند، میزی ئاژەڵەکان خوێنێکی زۆری لەگەڵدایە.

ئاشکراشیکرد، پەیوەندییان بە پزیشکی ڤێتێرنەری حاجیاوا کردووە لە سنوورەکە و پزیشکان پێیانگوتوون، کە نەخۆشییەکە زەردووە، بەڵام ئەو ئاژەڵدارە رایدەگەیەنێت، بە پێکوتی تایبەت لە دژی ئەو نەخۆشییە ئاژەڵەکانمان کوتاوە و دەرزیمان لێداون.

روونیشی دەکاتەوە، تا ئێستا نەخۆشی لەو جۆرەی نەدیوە بەناو ئاژەڵاندا بڵاوبووبێتەوە و یەکەمجارە شتی لەو جۆرە دەبینێت.

 





ئەم هەواڵە 2062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad