English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی براكان و دووئیدارەیی هێڵی سوورە
2019-01-10 [01:14 AM]

نووسينى: محه‌مه‌د عه‌لی


دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كاری جددی بۆ بەدووئیدارەكردنی هەرێم و بەریەككەوتنی نێوان هێزە جیاوازەكان كرا

النسخة المصغرة

دەهۆڵلێدان بۆ بەدووئیدارەكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شەڕی براكان، لە ئێستادا هەموولایەكی سەرقاڵ كردووە، بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە، كە سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتیكوردستان بڕیاریان داوە جارێكی تر شەڕی براكانیان ناكەنەوە.

 

لە ڕووداوەكانی ۱٦ی ئۆكتۆبەردا، هەوڵێكی لەم جۆرە بۆ هەموو لایەك ئاشنا بوو، كۆمەڵێكسەركردەی سەربازی لە رێگەی رێككەوتنێكی نهێنییەوە، چاوساغی و پێشڕەوایەتیی هێزەكانی عێراقیانكرد بۆ داگیركردنی كەركووك، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین زیانی بۆ كورد هەبوو، كەچی وەلامنەدرانەوە، دواتر پلانێك بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركووك لە ئارادا بوو، بەڵام چیڕووی دا؟ پێش گەیشتن بە هێزە عێراقییەكان، براكانیان لە بەردەم خۆیاندا دۆزییەوە و دووبارە شەڕیبراكان رەت كرایەوە.

 

لە سەردەمی حكوومەتەكەی مالیكی و دواتر عەبادی، بە تایبەتی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، كاریجددی بۆ بەدووئیدارەكردنی هەرێم و بەریەككەوتنی نێوان هێزە جیاوازەكان كرا، جارێك بە پێشوازیلە شاندە حیزبییەكان و بانگەشەی ناردنی بودجەی سلێمانی و جارێكی تر بە جوڵاندنی هێزەكانیحەشد بۆ ناو قوڵایی هەرێم و دەرئەنجام بە مامەڵەی دروست لەلایەن پارتی دیموكرات و سەرۆكبارزانی، ئەم هەوڵە شكستنی هێنا و كوردستان لە دابەشبوون و شەڕێكی ناوخۆیی پارێزرا.

 

لە شنگال پاش هەموو شەڕٍفرۆشتنێك بە هێزەكانی پێشمەرگەی كورستان و دروستكردنی ئاستەنگ بۆئیدارەی شەرعیی قەزاكە و رێككەوتن لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و دروستكردنی ئاستەنگبۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان، بەڵام بڕیاری سەرۆك بارزانی بۆ هەموو هێزەكان ئەوە بوو،خۆ بەدوور بگرن لە هەموو گرژییەك كە ببێتە هۆكاری شەڕێكی نەخوازراو.

 

لە رۆژئاوای كورستان، دووبارە هەوڵێكی لەم جۆرە هەبوو بۆ پەلكێشكردنی پارتی بۆ چوونەناو شەڕیناوخۆیی بە گەڕانەوەی پێشمەرگەكانی ڕۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان، بەڵام پارتی دیموكراتی كورستان وسەرۆك بارزانی، سەرەڕای گوشارێكی زۆر لەسەر ئەندام و لایەنگرانی ئەنەكەسە، بە هەموو شێوەیەكبیرۆكەی گەڕانەوەی هێزەكانی رۆژیان بۆ رۆژئاوا رەت كردەوە بە بێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەریخۆسەر.

 

لێرەوە دەكرێ پرسیارێكی جەوهەری بكەین، ئایا كێ سوودمەندە لە بەدووئیدارەكردنی هەرێم وخزاندنی كوردستان بۆ ناو شەڕێكی ناوخۆیی؟ وەڵامەكە لای هەمووان ڕوونە، ئەوانەن كە مەبەستیانەبەردەوام بن لە بەهەدەردانی سامانی وڵات و نایانەوێت حكوومەتێكی سەرتاسەری و بەهێز لەكوردستان بوونی هەبێ، بەڵام لە كۆتاییدا بە هەوڵی خەمخۆرانی ئەم هەرێمە، شكست بەو هەوڵەنەزۆكانە هێنراوە و دەهێنرێت.





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad