English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی فۆکسی دنیا لەسەر ڕۆژهەڵاتی فوڕاتە؟
2019-01-10 [01:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ڕۆژھەڵاتی فورات ناوچەیەکی ستراتیژی و جیۆسیاسییەکی گرنگی ململانێ نێودەوڵەتییەکانە لەنێو خاکی سووریادا و بووەتە تەسفیەی حساباتی وڵاتانی جیھانی. پسپۆرانیش دەڵێن، پرسی ڕۆژھەڵاتی فورات بووەتە کێشەیەکی گەورە و تاقیکردنەوەیەکی گەورە لە بەرامبەر پەیەدە و ھیچ لایەک ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو ناوچەیە بیت.

ئێستا کاربەدەستانی ئەمەریکا دەربارەی کشانەوەی ھێزەکانیان چەندین لێدوانی جیاوازیان ھەیە، ھەندیک جار دەڵێن، دەبێ بەپەلە بکشێنەوە، ھەندێک جاریش دەڵێن، کشانەوەمان کتوپڕ نابێت و قۆناغ  بە قۆناغ دەبێت، جاری واشە دەڵێن، کورد لەو پارچەیە دەپارێزین، ئەمە بووەتە بابەتێکی ڕۆژەڤ و کاردانەوەی میدیاییی جیھانیی لێ کەوتووەتەوە. لەبارەی ئەوە کە ڕۆژھەڵاتی فورات بۆ کامە لایەن یەکلایی دەبێتەوە، تاریق خەرکی، جێگری سکرتێری پارتی ئازادیی کوردستان لە سووریا، پێی وایە، ئەو کردەوانەی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوا نەمانی کارە لەو پارچەیە، چونکە ئەمەریکا سەرەتا گوتوویەتی ئەو کاتەی داعش تەواو دەبێ بکشێنەوە، کەواتە لە سووریا ئەمریکا بەدەلی سیاسیی نییە، بەڵکو ڕاسپێڕدراوی سەربازییان ھەیە.


دەستبەرداربوونی ڕۆژھەڵاتی فورات بۆ ھیچ لایەک ئاسان نییە

خەرکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پەیەدە بەو ڕووبەڕە فراوانەی ڕۆژھەڵاتی فورات و چەندین ناوچەی تر، لەوانەش منبج و دیرەزۆر و ڕەققە کاری خۆی زەحمەتتر کردووە. پەیەدە دەیەوێت لەو ڕووبەرە فراوانەدا لایەنێک ھاوشانی بێت، بۆیە سووریای ھێناوەتە ناو ھاوکێشەی سیاسییەوە، چونکە ڕۆژھەڵاتی فورات ناوچەی یەکلاکردنەوەی وڵاتانی زلھێز و ئیقلیمییە و ھیچ وڵاتێک بە ئاسانی دەستبەرداری نابیت." شرۆڤەکارێکی سیاسیش پێێ وایە، ٩٠%ی سەرچاوەی داراییی سووریا لە ڕۆژھەڵاتی فورات و باکووری سووریایە، بۆیە دەستبەرداربوون لەو ناوچەیە بە ئاسانی نابیت. سامی ڕیکانی دەڵێت: "یەکلابوونەوەی تەواو لەو ناوچەیە بۆ ھیچ وڵاتیک نابێت، دەبێ کوردیش لەم ناوچەیەدا خۆی بگونجێنێت.


سیناریۆ نێودەوڵەتییەکان
تورکیا دەربارەی ئۆپەراسیۆنی ھێرشکردنە سەر ڕۆژھەڵاتی فورات پێداگری دەکات و ئەردۆغان چاوپێکەوتنی لەگەڵ جۆن بۆڵتن ڕەت کردووە، دوای ئەوەی بۆڵتن گوتی، ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ناکشێتەوە تاکو گەرەنتی لە تورکیا وەرنەگرێت کە ھێرش نەکاتە سەر کوردانی سووریا. تورکیا دڵی بەوە خۆشە ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بکشێنەوە، چونکە تورکیا چاوی لە منبج و ڕۆژھەلاتی فوراتە و وەک سەرکردەکانیان دەڵێن تا ھێزەکانی کورد لەو ناوچەیە ھەبن ئەوان مەترسییان لەسەر ھەیە و بۆ ئەوەی سیناریۆی عەفرین دووبارە نەبێتەوە، بە ئاسانی دەستبەردانی منبج و ڕۆژھەڵاتی فورات نابێت، ھێزەکانی سووریاشی کردووە بە ھاوشانی خۆی.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad