English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2019-01-10 [01:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد لە بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان".

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پاڵپشتی ئەمریکا بۆ دیالۆگی بەردەوامی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا کردەوە". 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا رایدەگەیێنێت: "مایک پۆمپیۆ جەختی لەسەر بەھای پەیوەندی ستراتیژیی لەگەڵ عێراق و پەیوەندی دۆستانەی ماوەدرێژیی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە، کە بۆ ئاسایشی دووقۆڵی و سەقامگیری ناوچەکە گرنگە".

پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٩-١-٢٠١٩ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad