English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەختێک ٥١ کۆچبەری کوردی ھەڵگرتبوو نوقمبوو
2019-01-10 [01:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەیانی ئەمڕۆ یەختێک کە ٥١ کۆچبەری کوردی ھەڵگرتبوو، لە دوورگەی کرۆتۆنێ لە سنوری ئیتاڵیا نوقمبوو، تا ئێستاش چارەنووسی دوو کەسیان نادیارە.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار بە ھۆکارێکی نادیار پێش گەیشتنیان بە وشکانی، یەختێک کە ٥١ کۆچبەری کوردی تێدابوو، نوقمبووە و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە.

میدیا ئیتاڵیەکان ئەوەشیان خستووەتە دوای ڕزگارکردنی زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە بەلەمەکەدا بوون دەرکەوتووە سەرجەم سەرنشینانی ناو بەلەمە نوقمبووەکە کورد بوون.

پۆلیسی شارۆچکەی مالیسا ڕایگەیاندووە توانیویانە زۆربەی سەرنشینەکان ڕزگاربکەن و تەنھا دوو کەس لەوانەی لە بەلەمەکەدا بوون و ژێر ئاو کەوتوون چارەنوسیان نادیارە و ھێشتا لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەیان.





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad