English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ لە بەرەی گەلەو ؟ شەرعیەت لای کێیە ؟
2016-01-28 [10:10 AM]

نووسینی: هیوا گه‌یلانی


کۆبونەوەی دوێنێی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم و بەسەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی هەرێم . دەستپێشخەریەکی تری سەرۆکی کوردستان بو ، بە مەبەستی یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردو ... یەکریزی ناو ماڵی کوردو هەنگاونان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و ، بە گەڕ خستنەوەی پەرلەمانی کوردستان و... هتد .

ئەمەش تروسکایی ئومێدی خستەوە ناو دڵی هەمو کوردێکی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەر . بەو هیوایەی هەمولایەک هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و هەنگاوی جدی و کردەیی باوێژن بۆ چارەسەری پرسە سیاسی و.. یاسایی و .. ئیداری و... ئابوریەکان و . واز لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی بێنن و ، هەر لایەک هەندێ تنازل لە ڕاو بۆچون و داواکاریەکانی بکات و لە خاڵێکی هاوبەش دا بگەنە یەک . وە بەیەکەوە ڕوبەڕوی هەڕەشەو .. تحدیەکان ببنەوەو کار بکەن بۆ باش کردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و ، چارەسەری کۆچی بە لێشاوی خەك و ، کەمکردنەوەی گەندەڵی و .. کاراتر کردنی دامو دەزگا خزمەتگوزاریەکان و ، هەنگاو نان بۆ ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی و ... هتد .

بەڵام بە داخەوە لە کەناڵەکانی راگەیاندن گوێمان لە هەندێ دەنگی ناشاز بو کە هەر بە نەغمەو ئاوازی جاران دەیانخوێند . لە جیاتی قسەی خێرو خیتابی نیشتیمانی کە بۆنی لێک نزیک بونەوەو ئاشتەوایی لێ بێت ، باسیان لەوە دەکرد کە ئەم کۆبونەوەیە شەرعیەتی نیەو .. ئەوانەی بەشداریان کردوە لە بەرەی خەڵک و یاسا نین ... !!!!

ئەمە بە سەرهاتێکی کۆرەوی بەهاری ۱۹۹۱ ی بیر خستمەوە کە هاورێیەکی ئازیز ئاوا بۆی گێرامەوە : ـ

 

وتی لە کۆرەوەکەدا خۆم و خانەوادەکەم نەچوینە ئێران لە سەر سنور خێوەتمان هەڵداو لەوێ جێگیر بوین .

رۆژێک کورێکی گەنج بەلامان دا هات کە زۆر شپرەزەو ماندوو هیلاک دیار بوو . فەرمومان کردو لە لامان لای دا

وتم : برا بۆ کوێ دەچیت و بە دوای چی دا وێڵیت ؟

وتی : وەڵا خانەوادەکەمان هەمویان وون بون و دەمەوێت بیان دۆزمەوە تا تەگبیرێک لە حاڵی خۆمان بکەین .

وتم : خانەوادەکەتان چەند کەسن ؟

وتی : هەشت کەسن ( باوکم و دایکم و چوار براو دو خوشکم ) ن .

وتم : خوشک و براکانت لە تۆ گەورەترن یان گچکە تر ؟

وتی : وەڵا چواریان لە من گەورەترن و من مناڵی پێنجەمی بنەماڵەکەمانم .

برادەرەکەم وتی دوای ئەوەی خزمەتێکی باشمان کرد پێم ووت براکەم : خانەوادەکەی ئێوە هەمویان بەسەر یەکەوەن حەتمەن لە شوێنێک گیرساونەتەوەو جێگیر بون و تەگبیریان لە حاڵی خۆیان کردوە . ئەوان بزر نەبون . ئەوە تۆی بزر بوی و دابڕاوی ، دەبێت هەوڵ بدەی بگەیەوە ئەوان و ، چیتر بە تەنیاو و سەرگەردانی نەمێنیتەوە ....





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad