English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌شاری دهۆك تاوانیان ئەنجامدا له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركران
2019-01-12 [05:36 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی هەولێر راگەیاند: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه‌وا هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ پارێزگای دهۆك.

لە راگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) بلاویکردەوە، رادەگەینێت: له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه‌وا هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ پارێزگای دهۆك.

هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك به‌ بوونی دوو تۆمه‌تبار كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌چووبوو به‌ پێی مادده‌ (٤٤۳) له‌لایه‌ن دادوه‌ری پارێزگای دهۆك ، توانیمان شوێنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار دیاری بكه‌ین و ده‌ستگیریان بكه‌ین دواتر ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆكیان بكه‌ینه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad