English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزەکانی ئه‌مه‌ریكا پشكیان له‌ بوودجه‌ی عێراق ده‌وێ
2019-01-12 [06:54 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “الأخبار”ـی لوبنانی، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیازێكی خستووه‌ته‌ روو، تا له‌ بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا، بڕگه‌یه‌ك دابنرێت و خه‌رجی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق تێدا بنووسرێت.

له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/1/2019ـی رۆژنامه‌ لوبنانییه‌كه‌دا كه‌ له‌ حزبوڵڵاوه‌ نزیكه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "راوێژكارێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانێكی خستووه‌ته‌ روو كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی و باسی ئه‌وه‌ی تێداكراوه‌ كه‌ له‌ بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا بڕگه‌یه‌ك بۆ خه‌رجییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دابنرێت، چونكه‌ واشنتن خزمه‌تی زۆری پێشكه‌شی گه‌لانی عێراق كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا".

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: "راوێژكاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی له‌ عێراق داده‌ڕێژێ و ده‌یه‌وێت خه‌رجییه‌كانیان بخاته‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق، پاساوی واشنتنیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی عێراق توانای پاراستنی وڵاته‌كه‌یان نییه‌".

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرتی رۆژنامه‌ لوبنانییه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئه‌و پلان و پێشنیازه‌ له‌گه‌ڵ ستراتیژییه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش یه‌كده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ خه‌رجی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێ".

به‌ڵام ھێشتا هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی به‌ فه‌رمی بوونی پێشنیاز یان داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌.





ئەم هەواڵە 6136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad