English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز یانەی بەرشەلۆنە جێدەھێلێت 
2019-01-12 [10:59 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەماوەی گواستنەوەی زستانە دەست بەرداری یەکێک لە یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی دەبێت. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی ئەرسنال دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی زستانە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ یاریزان دینیس سوارێز یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە نایانەوێت سوارێز بە شێوەی خواستن بە یانەی ئەرسنال بدەن، بەڵکو دەیانەوێت بەیەکجاری دەست بەرداری سوارێز ببن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دینیس سوارێز بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی دەستکەوێت. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad