English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیه‌ك له‌ پاریس روویدا
2019-01-12 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ڕۆژی شەممە تەقینەوەیه‌كی به‌هێز له‌ نانەواخانەیەکی پاریس ڕوویدا كه‌ به‌پرسان پێیان وایه‌ بە هۆی لێچوونی گازه‌وه‌ روویدا بێت، له‌ ئه‌نجامدا شکانی پەنجەرەو دەرگاکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی لێكه‌وته‌وه‌، به‌رپرسانی فەرەنساش رایانگه‌یاند، دوو ئەندامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەست داوەو 47 کەسی تریش بریندار بوون

ئۆفیسی داواکاری گشتی پاریس دەڵێت دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەو تەقینەوەیەدا کوژراون و ئامارەکەی پێشتری ڕاستکردەوە کە لەلایه‌ن وەزیری ناوخۆوە ڕاگەیاندرابوو چوار کەس کوژراون.

کاربەدەستان دەڵێن 10 کەس لە بریندارەکان ڕەوشیان خراپە بەڵام 37 کەسەکەی دیكه‌ برینەکانیان سوکن.

کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە قوربانییە بریندارەکانیان لە پەنجەرەکانەوە هێنایە دەرێ و شەقامەکەیان چۆڵ کرد.

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

voa





ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad