English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆتنھام لەبەرامبەر ھاری کین داوای پارەیەکی خەیاڵی لە ریال مەدرید دەکات 
2019-01-12 [12:56 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە تواناکانی ھێرشبەری تیپەکەی ھاری کین داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یانەی ریال مەدرید دەکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، یانەی تۆتنھام لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ھاری کین داوای ٣١٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی لە یانەی ریال مەدرید دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی تۆتنھام بە نیاز نییە لە ماوەی داھاتوو دەست بەرداری ھاری کین بێت ، بەڵام ھەر یانەیەک دەیەوێت بۆند لەگەڵ ھاری کین مۆربکات پێویستە ئەم بڕە پارەیە بدات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید پێویستی بە ھێرشبەرێکی بەتوانا ھەیە، چونکە کێشەی سەرەکی لەھێلی پێشەوەی تیپەکە ھەیە، بەڵام ئەستەمە ئەم بڕە پارەیە بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی ھاری کین. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad