English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پووچەڵكردنەوەی پیلانی سڕێنەوەی مێژوو،شوناس و دەسكەوتەكانی گەلی كورد
2019-01-12 [01:34 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی رابردوو هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و هەستیار دا گوزەری كرد و رووبەرووی چەند پیلانگێری لە ئاستی ئیقلیمی و عێراق بۆوە كە توانی زۆر سەركەوتووانە ئیدارەی هەموو ئەو رەوشانە بكات .گرتنەبەری سیاسەتی حەكیمانە و خۆراگری و دیپلۆماسی كارا وكاریگەر لە سەر ئاستی ناوچەكە و كەسایەتیی بەهێزیان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتی ناوی كوردو كوردستانی زیاتر بە دونیا ناساند ..هەوڵەكانی سەرۆكی كوردستان لەپێناو یەكبوون و یەكڕیزی ناو ماڵی كورد بكات، هەروەكو چۆن هیچ كەس و گروپ و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئەو سەركردەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بسڕێتەوە كە لەپێناو كورد و كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە، تەنانەت نەیارانی كوردیش جگە لەوەی شاهیدییان بۆ ئەو رۆڵەی داوە، ناچاریش بوون رێزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت لەبەر ئەو پێگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی كە جەنابیان هەیەتی، لەمەدا دەبێت بە ویژدانەوە باس لە شتەكان بكەین، ئێستا لە كوردستان دەرفەتی باشمان بۆ رەخساوە هێزێكی گەورەی وەكو داعش كە لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكێنرا، دیارە فاكتەری هاریكاری ئەم سەركەوتن و دەستكەوتە گەورەیە ، كە هەموو جیهان شانازیی بە ناوی كورد و پێشمەرەگەوە دەكات .سەرۆك مسعود بارزانی بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتیسەرۆك بارزانی ئەو سەركردە كاریزمایەیە توانیی میللەتی كورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی كردووە نەك سەركردایەتی، بۆیە توانیی بە سیاسەتی حەكیمانەی ‌خۆی پاڵپشتی تەواوی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێ بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەكان، ئەوەش بە هاوكاری كردنی پیشمەرگە و پڕچەك كردنی پیشمەرگە دەورێكی كاریگەری هەیە بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ‌دڕندەترین تیرۆری جیهانی كە داعشە پیشمەرگە بە سەرپەرشتی كردنی ڕاستەو خۆی سەرۆك بارزانی خەریكە ئەم ڕێكخراوە جیهانیە دڕندەیە بەرەو نەمان دەبەن.سەرۆك بارزانی لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێك درووست بكات بۆ كورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بكات دیارە كە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام كورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، كوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی دەگەڕێتەوە، پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان و ئایینە جیاوازەكان لە كوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەكانی تر.. هەروەها پیلانگێری ئیقلیمی و گەمارۆدان و هەوڵی گۆشەگیر هەرێمی كوردستان نەیانتوانی پێگە ومتمانەی نێودەوڵەتی بە هەرێمی كوردستان لاواز بكەن ..هەوڵ و تێكۆشانە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان توانی بە سەر ئەو هەوڵە پیلانگێرییانە دا زاڵ بێ‌ .هەرچەندە ئەمە مشتێكە لە خەروارێك لەبەرئەوەی بابەتێك و بوارێكی وەك دیبلۆماسیەت توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی زیاتری پێویستە بەڵام من وای دەبینم كەم بەلای ئەم بوارە دەبینەوەو كەم دبینرێت باسی لێوەبكرێت یان دانیپیدانانێن و بەباشی هەستی پێناكەن ! لەوانەشە كورد و سەركردایەتی كورد لە مێژووی ڕزگاریخوازی سیاسی بە ئەمری واقیع چۆتە ناوكاری دیبلۆماسیەت نەوەك بە بەرنامە و سیاسەت بەڵام قۆناغی دوایی ڕاپەڕینی 1991 قۆناغێكی نوێی سیاسەت و ئاڵوگۆڕی سیاسەتە لە هەرێمی كوردستان هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسیەكان ڕێی خۆی گرت و نەخشەو بەرنامەی بۆ دانرا، دەتوانین هەوڵە دیبلۆماسیەكان لە چەند خاڵێكەوە دیاربكەین، وەك:هەوڵی لایەنە سیاسیەكان و گفتوگۆی حیزبە سیاسەكان لەگەڵ كەسایەتی ووڵاتانی دراوسێ و دەرەوە.هەوڵی كەس و كەسایەتی حیزبی وەك سەرۆكی حیزبێك بۆ پرسی كورد.هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەیوەندی ئابووری و سیاسی لەگەڵ وڵاتان .هەبوونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەك هەیكەلێكی دامەزراوی شەرعی لە هەرێمی كوردستان بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە و ناساندنی هەرێمی كوردستان. هەبوونی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە وەك سیلكی دیبلۆماسی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵحانەكان لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستان .هەوڵی دیار و بەرزو كارێزمایی سەرۆك مسعود بارزانی وەك مەرجەعی خەڵكی كوردستان پەیوەندی و گفتوگۆ و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆكی وڵاتان و كونسڵخانەكان بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد و میللەتی كورد، كە ئەم خاڵەیان لە هەموان زێتر جولانەوەی دیبلۆماسیەتی كوردی بەرەوە پێش بردووە لە مێژوودا.
میللەتی كورد لە هیچ لە قۆناغەكان بە شێوەی قۆناغی ئێستا جولانەوەی دیبلۆماسیەت گوڕوتینی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەت جولانەوەی دیبلۆماسیەت لە قۆناغی ئێستادا بە بەرنامە و یاسا و لەڕووی زانستەوە وا خەریكە ڕێچكەی خۆی دەگرێ.هەبوونی دامەزراوەیەكی وەك فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە یەكەم جارە لە مێژووی ئەو حكومەتانەی كورد لە هەرپاچەیەكی كوردستان بەدەست هاتوون و درووستبوون. هەوڵی دیبلۆماسیەت لەلایەنی تاكە كەسیشەوە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسی كورد و خەباتی مەدەنی میللەتی كورد لە هیچ لە قۆناغەكان وەك ئەم قۆناغەی ئێستا نییە. میللەتی كورد زۆر كەسایەتی و سەركردەی دیارو و چاونەترسی هەبووە لە پێناو دۆزی كورد خەباتی كردووە بەڵام خەباتەكەیان زیاتر شۆڕشگێڕی و جەماوەری بووە. هەرچەندیش زۆربەی سەركردەكانی كورد لە مێژوودا دیدار و چاوپێكەوتن و دانوستاندنیان لەگەڵ وڵاتان و سەركردەكانی جیهان ئەنجامداوە بەڵام زۆر كەم هەبووە بەشێوەی فەرمی – ڕەسمی وڵاتان و حكومەتەكان بەڵكوو زیاتر شێوەی شەخسی و درێژەی نەكێشاوە بۆ چارەسەری دۆزی كورد. سەرۆك مسعود بارزانی بێجگە لە خەباتە سیاسی و شۆڕشگێڕی و جەماوەری یەكەم سەركردە و سەرۆكی كوردە لە سەدەی 21 لە مێژوودا كە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن وڵاتان و سەرۆكەكانی وڵاتان و كەسایەتی دیاری جیهانی و كونسڵخانەكان بانگهێشت دەكرێ و دیدار و چاوپێكەوتن ئەنجامدەدات بەهەمان شێوە سەرۆك و وەزیر و كەسایەتیەكانی وڵاتان و جیهانیش بەشێوەی فەرمی سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن كە هەمووی لە پێناو دۆزی ڕەوایی میللەتی كوردە. ئێستاش دوای رووداوو پێشهاتەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و تێشكاندنی گەمارۆ ئابووری و دیپلۆماسییەكان ، ئەوا بینیمان كە چۆن دیپلۆماسی ژیرانەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان توانی سەركەوتن بە دەست بێنێت و متمانە و پێگەی هەرێمی بەرەو پێش و بپارێزێ..





ئەم هەواڵە 4399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad