English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا چاوپۆشی کاتی بۆ چه‌ند وڵاتێك درێژ ناكاته‌وه‌
2019-01-13 [03:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پێشتر ئەمەریکا ڕێگای بە هەشت وڵات دا بۆ ماوەی شەش مانگان نەوت لە ئێران بکڕن، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، چاوپۆشیكردنی كاتی له‌ چه‌ند وڵاتێك له‌ گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران درێژ ناكاته‌وه‌.

بڕایان هووک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسه‌كانی ئێران ڕایگەیاند، چاوپۆشیکردنی کاتی لە چەند وڵاتێك كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ تایوان، ژاپۆن، هند، کوریای باشور، چین، تورکیا، ئیتالیا و یونان ده‌گرێته‌وه‌، له‌ گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران درێژ ناكاته‌وه‌.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیته‌رز، هووک دووونوو شەمە لە کۆبوونەوەیەکی پێشەسازی لە ئەبوو زەبی تاوتوێی ئه‌و پرسه‌ی کردوه‌.

حکومەتی ئەمەریکا دوای گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لە نێویاندا کڕینی نەوت لە ئێران، ڕێگای بە هەشت وڵات تایوان، ژاپۆن، هند، کوریای باشور، چین، تورکیا، ئیتالیا و یونان دا بۆ ماوەی شەش مانگان نەوت لە ئێران بکڕن.

هووک باسی له‌وه‌ش كرد کە ئێستا ئێران زیاتر کارتێکردنی گەمارۆکان بۆ سەر خۆی هەست پێدەکات و "٨٠ لە سەدی داهاتی حکومەتی ئێران لە ئاکامی فرۆشی نەوتە و رژیم ئەو داهاتە بۆ پشتیوانی لە تێرۆریسم بەکاردێنێت. ئێمە دەمانەوێت, ئێران دەستی بە ئەو پارەیە نەگات کە پێویستێتی.

 

voa





ئەم هەواڵە 5173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad