English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا ئامادەیە کێشەی مووشەکی لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکات
2019-01-16 [01:59 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا کار بۆ رزگارکردنی رێکەوتننامەی موشەکیی نێوان هەر دوو وڵات بکات.

سێرگێی لاڤرۆڤ لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە ولاتەکەی هێشتاش چاوی لەوەیە رێکەوتننامەی موشەکی بپارێزێت و داوای لە ئەوروپا کرد بۆ ئەم مەبەستەش نێوەندگیری لەنێوان مۆسکۆ و واشینتۆندا بکات.

سەرۆکی ئەمریکا ساڵی رابردوو بەردەوام ئاماژەی بەوە دەدا رووسیا رێکەوتننامەکەی پێشێل کردووە هەر بۆیەش ئەمریکاش پێویستە لەم رێکەوتنە پاشەکشە بکات. مۆسکۆ ئەم تۆمەتانەی رەت کردووەتەوە. رێکەوتنەکەی ساڵی ١٩٨٧ بەرهەمهێنانی هەر جۆرە موشەکێکی کورت مەودا و درێژمەودا و موشەکی ئەتۆمی قەدەخە دەکات.





ئەم هەواڵە 4639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad