English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانیی، مەرجەع و پارێزەری شوناس و مێژوو ..
2019-01-17 [12:52 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


نەتەوەی كورد لەمێژووی خۆیدا سەركردە و كاریزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی نەتەوەیی كورد و جێی دەستیان بەمێژووەوە دیارە، ئێستاش گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خاڵی نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی سیاسی، كە هەر یەكە و بە ئایدیا و بیری خۆی سەرگەرمی خەباتی سیاسییە. بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حیكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. ئینجا لە رۆژی 25/9 توانیی سەرەرای گشت كۆسپ و بەربەستەكان توانی بە رێژی زیاتر لە 92% توانی سەركەوتنێكی گەورە و مێژوویی بۆ كورد تۆمار بكرێ‌ . راستە ئێستا میللەتی كورد رووبەرووی ئابڵوقەدان بۆوە و بەغدا دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تووشی لووت بەرزی بۆتەوە و لە سەخترین قەیرانی دارایی داین بەلام نابێ‌ فەرامۆشی بكەین كە ئەم سەقامیگری ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد و ناحەزانی كورد. بەردەوامی سەردان و بانگهێشتە فەرمیی بەرپرسە باڵاكانی ناوچەكە و وڵاتانی زڵهێز بۆ هەرێمی كوردستان ، هێمایی متمانەی بەهێز و پەیوەندی كارا و دیپلۆماسی ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك مەسعود بارزانییە ، كە توانیوێتی هەرێمی كوردستان وەك ژمارەیەكی بەرچاویی پیشانی هەموو دونیا بدات .. سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە لە ماوەی رابردوو لە بەردەم كاروانی و پرۆسەی سیاسی و پێشكەوتنی كوردستان دروستكراون ،بەڵام هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد ، توانی زۆر بە حەكمیانە ، دیپلۆماسییەتێكی سەركەوتوو بۆ ناساندن و بە دەستهێنانی پشتیوانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد بەدەست بێنێت ، بۆ ئەوەی لە كاتی بڕیاردان لە سەر مافی چارەنووس پشتیوانمان بن .
راستە ،بریاردان لە سەر سەربەخۆیی كوردستان بەندە بە ئیرادە و بریاردانی میللەت یا نەتەوەیەك ،بەڵام بوونی پشیتوانی نێودەوڵەتی و سیاسەتێكی كارا و دیپلۆماسییەكی كاریگەر و سەركەوتوو و پشتیوان و هاوكار دابێت بۆ ئەو دەوڵەتە ..سەرۆك مسعود بارزانی بە هۆی سیاسەت و دیپلۆماسیەی‮ ‬راست و هێزەی‮ كە ‬هەیەتی‮ ‬توانیوێتی ‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬ ‬كورد لەگەڵ تەواوی‮ ‬دونیا لە سەر بناغەیەكی‮ ‬زۆر بەهێز بۆنیادبنێت لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی،‮ ‬سەرەرای‮ ‬جوگرافییەكی‮ ‬ئاڵوز و گەلێكی‮ ‬پارچەكراو توانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردبخاتە سەر نەخشە رێگەی ‬سیاسی‮ ‬جیهان و لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان حیسابی بۆ بكرێت ،‮ ‬بۆیە دەبینن لە هەر بوارێكدا بێت بانگهێشتی كورد دەكرێت ئیتر چ كوڕبەندێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬چ بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬چ بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬چ لەهەر بوارێكی‮ ‬تردا بەبێ بوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێوە ناچێت،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبینین زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی‮ ‬جیهان كە دوژمنایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان دەكرد بەدرێژایی‮ ‬مێژوو تەنانەت وشەی‮ ‬كوردستان نەدەهێنرایە سەرزمان،‮ ‬بەڵام لە سایەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬راست و درۆست و دیپلوماسیەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك توانی‮ ‬بیان كات بە هاوپەیمان و دۆستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردستان پەیوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بگەیەنێتە ئەو قۆناغەی‮ ‬كە دەوڵەتانی‮ ‬جیهان شان بەشانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بەرگری‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان بكەن و كوردستان بپارێزن لە ناحەزان و تیرۆرستان هەموو گەلی‮ ‬كورد بەچاوی‮ ‬خویان دەبینن ئەمە بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد رووی‮ ‬نەداوە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانیش زۆر هەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناوە گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر نزیك كردوەتەوە لەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەموو قۆناغەكانی‮ ‬گەیشتن بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان برٍییووە..گەر بە كاراماییی سەروك بارزنی و
سیاسەتە سەركە وتوەكانی نەبوایە هەرگیزكەلی كورد بەو جێگە و بێگەیە نەدەگەیشت كە ئێستا هەیەتی لەهەموو جیهاندا سەروكبارزانی نەك هەر جێگای فەخروشانازی گەلی كوردە جێگای شانازیی تیرامان وسەرسامی هەمو كومەلگای نیودەولەتی وزڵهیزان و هەموسیایەت مەدارانی جیهانیشە!!كورد بێ‌ویستی بەسەروكیكی وەها لێهاتووو و بیشمەرگە و بوێرو كارزمایەبی كە بەرزو رەوشت بەرزو مێژوویییپر لە شكۆو شانازیی و بەرخۆدا ..





ئەم هەواڵە 3730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad