English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌سێك به‌تاوانی ‌فڕاندنی كچێك به‌فێڵ 15 ساڵ به‌ندكردنی بۆ بڕایه‌وه‌
2019-01-17 [02:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دادگای تاوانی نه‌ینه‌وا سزای كه‌سێكی به‌ 15 ساڵ زیندانیكردن دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچێكی هه‌ژده‌ ساڵانی به‌فێڵ فڕاندوه‌ و پێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ باوكی چه‌كدارێك داعشه‌ و ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌ و ده‌توانێت یارمه‌ت باوكی بدات و ئازادی بكات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتووه‌، ده‌سته‌ی دووه‌می دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا چاوی به‌ دۆسیه‌ی تاوانبار خشانده‌وه‌ كه‌ كچێكی هه‌ژده‌ ساڵانی به‌ فرتوفێڵ فڕاندوه‌، پێی راگه‌یاندوه‌ باوكی چه‌كدارێكی داعش بووه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگر بووه‌ له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، تاوانبار كچه‌كه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌ گوایه‌ ئه‌فسه‌ری پۆلیسه‌ و ده‌توانێت باوكی ئازاد بكات ئه‌گه‌ر ماڵ به‌جێ بهێڵێت و له‌گه‌ڵی رابكات و پاشان بردویه‌تیه‌ ماڵی خۆی و ده‌ست به‌سه‌ری كردوه‌ و هه‌وڵی داوه‌ ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دادگا سزای 15 ساڵ به‌ندكردنی به‌پێی ماده‌ی 423 له‌ یاسای سزاكان بۆ تاوانبار ده‌ركردوه‌، وتیشی، باوكی كچه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كرا به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست ته‌نها وته‌ی تاوانبار ئازاد كرا.





ئەم هەواڵە 8947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad