English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترامپ پێشوازی لە كوژراوانی وڵاته‌كه‌ی له‌ مەنبج ده‌كات
2019-01-19 [03:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ له‌ بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لە دیلێوێر پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار ئەمەریکاییە ده‌كات کە لە هێرشە خۆکوژییەکەی مەنبجی سوریادا كوژران.

ئه‌مڕۆ ترامپ لە تویتێکدا ڕاگەیاند لە کاتێکدا لە بەربەرەکانییەکی سەختدایە لەگەڵ دیموکراتەکانی کۆنگرێس لەسەر بودجەی دیواری سنوور کە نزیکەی مانگێکە بۆتە مایەی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت.

تیشی، من دەڕۆم بۆ دۆڤەر تا لەگەڵ خێزانی ئەو چوار کەسە تایبەتەدا بم کە گیانی خۆیان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان بەخت کرد.

بەر لەوەی بەڕێکەوێت بۆ دۆڤەر لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی گوت پلانی هەیە چاوی بە خێزانەکانی ئەو قوربانیانە بکەوێت کە ئەرکێکە وەکو خۆی گوتی " ڕەنگە سەختترین شت بێت لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا بیکەم."

وەکو نەرتێک زۆربەی جار تەرمی سەربازانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگاتەوە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە هێرشەکەی کە ئەو ئەمەریکاییانەی تیادا کوژران کاری داعش بێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad