English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌كسیك...ته‌قینه‌وه‌ی هێڵێكی بۆڕی نه‌وت نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و بریندار بوون
2019-01-19 [03:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ نزیك شاره‌دێی تلاهویه‌لیلپان له‌ مه‌كسیك كه‌ ١٠٠ كیلۆمه‌تر له‌ باكووری مه‌كسیكۆی پایته‌خته‌وه‌ دووره‌، نه‌وت له‌ درزی هێڵی بۆڕی نه‌وته‌كانه‌وه‌ دزه‌ی كردوه‌ و دواتر گڕی گرت و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

"Petroleos Mexicanos "‌ كۆمپانیایه‌كی گشتیی بواری نه‌وته‌ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌س بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ نزیك هێڵی بۆڕیه‌كه‌ كۆببوونه‌وه‌، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 21 كه‌س له‌وانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٧١ كه‌سی دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌هۆی دزینی سوته‌مه‌نی له‌ هێڵی بۆڕیه‌كان له‌ مه‌كسیك ژماره‌یه‌ك هێڵی بۆڕی داخرابوون و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌ لێكه‌وتبۆوه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 9784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad