English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا : مەكگورك پروپاگەندە بۆ پەكەكە دەكات
2019-01-20 [06:07 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەكگۆرك دەداتەوە كە له‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست دژی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا و سیاسەتی توركیا قسەی كردبوو.

ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە بەرامبەر گوتەكانی برێت مەکگورک، نوێنەری پێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش،  گوتی: "شرۆڤەیەکی ھەڵەیە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە، تەنھا دووبارەکردنەوەی پڕوپاگەندەی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران لە عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە، دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە".

مەکگورک رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ گرت دەربارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا ، بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە و دەشڵێت: "توركیا خۆی له‌ سه‌دان میلی ناو (خاكی خۆی) بێ هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ كارێك بكات، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه‌ توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، توندڕه‌وه‌كانن و به‌ راشكاوی رایانگه‌یاندووه‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كورد بكه‌ن نه‌ك داعش".

مه‌كگۆرك ئاماژەی بەوەداوە: "خراپترینی ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ تره‌مپ به‌خێرایی ده‌ریكرد، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به‌ جددی وه‌رگرتووه‌ كه‌ توركیا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه‌ له‌ سووریا".

 





ئەم هەواڵە 4588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad