English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات پەلە بکرێت بۆ پێکھێنای حکومەتی ھەرێم
2019-01-20 [09:35 AM]

ZNA- ھەولێر


یەکێتی ئەوروپا داوا لە لایەنەکان دەکات پەلە بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دواین ڕەوشی سیاسی و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی  نۆیەمی کومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠/١/٢٠١٩ ھێمن ھەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن پێشوازیی لە خاتوو کلاریس پاستوری بەرپرسی ئوفیسی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا ھێمن ھەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پوختەیەک لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و گفتوگۆی پارتی لەگەڵ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق شیکردەوە.
سەبارەت بە گفتوگۆی پارتی لەگەڵ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ھێمن ھەورامی رایگەیاند: لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەندین گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنەکان ئەنجامداوە و کۆمیتەی ھاوبەشی بە جیا پیکھاتووە لەگەڵ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکوک و لەم ساتەدا کۆمیتەکان دەست بەکاربوونە و لە نزیکترین کاتدا جارێکی تر کۆبوونەوەکان لەگەڵ ھەردوولایەن دەست پێدەکاتەوە.
ھەرلەدانیشتنەکەدا ھێمن ھەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختی لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوکی کردەوە و وتی: پارتی بەم بارودۆخە عەسکەرتاریەتیە وبوونی چەندین ھێزی چەکداری جۆراو جۆر ناگەرێتەوە کەرکوک و لای پارتی کەرکوک داگیرکراوە و دەبێت ئاسایی بکرێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بگەرێنەوە شوێنی خۆیان بۆ پاراستنی ھەموو کەرکوکیەکان و بە ھەموو پیًَکھاتەکانەوە نەوەک  تەنیا بۆ لایەنێکی سیاسی، بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەر ھێلن بۆ ئاسایکردنەوە دۆخی کەرکوک.
دەربارەی پەیوەندییەکان نێوان ھەولێر و بەغدا ھێمن ھەورامی گوتی: لە ئێستادا پەیوەندیەکانمان بەرەو پێش چووە و کورد دەیەوێت ھاوبەشیەکی سەرەکی و راستەقینەبێت لە حکومڕانی عێراق و ھەروەھا جێ بەجێکردنی بڕگە و ماددە دەستورییەکان بەتایبەتی ماددەی ١٤٠ و بابەتی بوودجە و پێشمەرگەر چاکردنەوە و ئاسایکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک و دەوروبەری.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خاتوو کلاریس پاستوری بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان بەناوی بەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: کۆمەڵگای نێودەولەتی خوازیاری ئەوەن بەزووترین کات پەلە بکرێت لە پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستە ھانی ھەموو لایەنێک دەدەین و ھیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بێت.





ئەم هەواڵە 3352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad