English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردی‮ ‬رۆژئاوا لە دیدارەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانیدا
2019-01-20 [01:43 AM]

نووسینی: دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی


لە دوو هەفتەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێی2019 دا،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬دوو دەوڵەتی‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و دەوڵەتێكی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەولێریان كرد،‮ ‬ئەمەش ئەوەی‮ ‬لێ دەخوێندرێتەوە،‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دیدی‮ ‬ئەو دەوڵەتانە پێگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەتایبەتیش كە ئێستا ناكۆكیی‮ ‬ئەمەریكا و ئێران لەوپەڕیدایە،‮ ‬گەمارۆكانی‮ ‬واشنتۆن بۆ سەر ئێران،‮ ‬كاریگەرییەكانی‮ ‬دەركەوتووە،‮ ‬هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەرەنساش بە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬بەگرنگ پیشاندانی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لە عێراق و ناوچەكەدا‮.‬

ئەوەی‮ ‬لە دیدارەكانی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لەگەڵ هەرسێ وەزیری‮ ‬دەرەوەدا تێبینی‮ ‬كرا،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كوردی‮ ‬رۆژئاوا بوو،‮ ‬چونكە هەرسێ دەوڵەت كە وەزیری‮ ‬دەرەوەیان هاتنە هەولێر،‮ ‬پەیوەندییان بە بارودۆخی‮ ‬كوردی‮ ‬سوریاوە هەیە،‮ ‬نیگەرانییەكانی‮ ‬كورد دوای‮ ‬لێدوانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە‮ ‬19ی‮ ‬12ی‮ ‬2018 ‮ ‬هات و زیاتر دەركەوت كە گووتی‮ ‬لە سوریا دەكشێینەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو لێدوانە،‮ ‬كوردی‮ ‬هەموو پارچەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ترسی‮ ‬ئەوەیان هەیە،‮ ‬ئاخۆ تراژیدیای‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان دەبێتە دیمەنی‮ ‬هەرە ترسناكی2019 ؟

سەرۆك بارزانی‮ ‬نیگەرانیی‮ ‬كوردی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئاییندەی‮ ‬كوردی‮ ‬سوریا كردە بابەتی‮ ‬دیدارە گرنگەكانی‮ ‬لەگەڵ هەرسێ وەزیری‮ ‬دەرەوە،‮ ‬رۆژی‮ ‬9ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی2019 ‮ ‬كاتێ لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا كۆبووەوە،‮ ‬جگە لە مەسەلەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەولێر و بەغدا و پرسی‮ ‬دیكە،‮ ‬نیگەرانیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبارەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا راگەیاند و داوای‮ ‬كرد كە گۆڕانكاری‮ ‬و پێشهاتە تازەكان نەبنە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا چیتر تووشی‮ ‬ئازار و زیان ببێت،‮ ‬رۆژی‮ ‬15ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی2019 ‮ ‬لەگەڵ ژان ئیڤ لودریان وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەرەنسا كۆبووەوە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا هەردوولا نیگەرانییەكانی‮ ‬خۆیان راگەیاند،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆچوون و پێشنییازەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬فەرەنسا خستەڕوو،‮ ‬هەر لە‮ ‬15ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬2019 ‮ ‬لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران كۆبووەوە،‮ ‬لە بەشێكی‮ ‬ئەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆچوون و نیگەرانییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬ئاییندەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا بە وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران گەیاند‮.‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دیدارەكانیدا،‮ ‬هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرسێ دەوڵەتی‮ ‬بۆ باسكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا قۆستەوە،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬واشنتۆن و پاریس وەك دوو ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و‮ ‬تارانیش كە لە سوریا بەكاریگەرییەكی‮ ‬زۆرەوە ئامادەیی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەم جەختكردنەوەیەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر پرسی‮ ‬كورد لە سوریا،‮ ‬لە دیدێكی‮ ‬واقیعی‮ ‬و پرسێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەڵقووڵاوە،‮ ‬ئەگەر بڕیاربێ ئەو سێ ناوەندەی‮ ‬بڕیار،‮ ‬گوێ لە هێز و لایەنەكان بۆ پرسی‮ ‬كوردی‮ ‬سوریا بگرن،‮ ‬ئەوا سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەو مەرجەعەیە كە گوێی‮ ‬لێدەگیرێ،‮ ‬راستە سەرۆك بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم نییە،‮ ‬بەڵام ناوەندە گرنگەكانی‮ ‬بڕیار لە جیهان و ناوچەكەدا،‮ ‬تێڕوانین و بۆچوونی‮ ‬ئەویان‮ ‬بەلاوە گرنگە‮.‬





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad