English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد بۆ ئێوەی‮ ‬عەرەب گرنگترە
2019-01-20 [01:47 AM]

نووسینی: د‮. ‬مەیادە نەجاڕ‮ ‬



لە ماوەی‮ ‬ئەو چەند مانگەی‮ ‬وەك نوێنەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق كار دەكەم،‮ ‬چەند جارێك لەگەڵ پەرلەمانتاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬دیبەتی‮ ‬هێمنانەمان ئەنجامداوە و سەبارەت بە چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد لە عێراقدا ئەو پرسیارەم ئاراستە كردوون،‮ ‬ئایا چارەسەری‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد چەند بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان گرنگە،‮ ‬چەند هێندە زیاتر بۆ ئێوەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬عێراق گرنگتر نییە؟ بیگومان وەڵامدانەوەی‮ ‬ئەم پرسیارە لە سەرەتادا لە لایەن پەرلەمانتارانی‮ ‬عەرەبەوە جۆرێك لە سەرسووڕمانی‮ ‬پێوە دیار بوو،‮ ‬یان لە وەڵامەكانیاندا پێیان دەگوتم،‮ ‬سەقفی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان زۆر بەرزە و ئێوە دەتانەوێت عێراق دابەش بكەن و ببنە دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬ئەمەش مانای‮ ‬ئەوەیە عێراق نامێنێت‮. ‬

لەسەر ئەم بنەمایە پرسیارێكی‮ ‬دیكەم ئاراستە كردن و پێم گوتن‮: ‬باشە ئەگەر ئێوە ئەوەندە پەرۆشی‮ ‬مانەوەی‮ ‬عێراق و‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكەكەین،‮ ‬كارێك بكەن ئێمەش خۆمان بە عێراقی‮ ‬بزانین و هەوڵ نەدەین لە عێراق جیابینەوە؟ وەڵامی‮ ‬ئەوان بۆ ئەم پرسیارە ئەوەبوو،‮ ‬ئەی‮ ‬ئەوەنییە لە دەستووری‮ ‬عێراقدا ئێوە خاوەنی‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬فیدرالین و سەرباری‮ ‬ئەوەش ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬ئەنجام دەدەن‮. ‬لە وەڵامی‮ ‬ئەمەدا پێیانم گوت،‮ ‬كێشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئێوە ئەوەیە بڕواتان بە مەنۆلۆگ هەیە دیالۆگ،‮ ‬ئەمەش بەو مانایەی‮ ‬ئەگەر ئێوە زەمینەی‮ ‬لیكتێگەیشتن لەگەڵ گەلی‮ ‬كوردستان دروستبكەن و چاوێك بە مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستاندا بگێڕن،‮ ‬ئەوا ئەو راستییەتان بۆ دەردەكەوێت كە هەر لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان لە ساڵی1943 ‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬رابەری‮ ‬نەتەوەییمان مستەفا بارزانی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬فێركردووین كە ئێمە كێشەمان لەگەڵ گەلی‮ ‬عەرەب لە عێراقدا نییە،‮ ‬بەڵكو كێشەمان لەگەڵ ئەو رژێمانەیە كە كورد و عەرەب پێكەوە‮ ‬دەچەوسێننەوە و پێكەوە بە كوشتیان دەدات و سەروەت و سامانی‮ ‬عێراقیش لە شەڕێكی‮ ‬بێ كۆتایی‮ ‬و بێ ئامانجدا بەفێڕۆ دەدات‮. 

لێرەوە ئەگەر بە قووڵایی‮ ‬سەیری‮ ‬میژووی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬عێراق بكەین هەر لە مەلیك فەیسەڵەوە تا دەگاتە كابینەكەی‮ ‬د.حەیدەر عەبادی،‮ ‬هەموویان رێگەچارەی‮ ‬هێزیان بۆ تێكشكاندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەكارهێناوە،‮ ‬لە هەمان كاتدا نەشیانتوانیوە بچووكترین خزمەتگوزاری‮ ‬بۆ شارە عەرەبییەكانی‮ ‬عێراقیش دابینبكەن،‮ ‬لەمەش زیاتر ئێستا گەورەترین كێشەی‮ ‬شارێكی‮ ‬وەك بەسرا كە دووەمین گەورەترین شاری‮ ‬عێراقە و دەوڵەمەندترین شاری‮ ‬جیهانە لە سامانی‮ ‬سرووشتی‮ ‬و تاكە رێڕەوی‮ ‬دەریایی‮ ‬عێراقە و خاوەنی‮ ‬دووبەندەری‮ ‬زۆر گەورەیە،‮ ‬بەڵام ئێستا ئەم شارە لە ئاوی‮ ‬خواردنەوەی‮ ‬پاك بێ بەشە،‮ ‬لە هەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بێ بەشە،‮ ‬بۆیە ئەگەر ئەو پرسیارە لە خۆتان بكەن،‮ ‬ئایا‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئاوی‮ ‬خواردنەوەی‮ ‬پاك و دابینكردنی‮ ‬خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان‮ ‬بۆ شارێكی‮ ‬وەك بەسرا چەندە؟ ئەوا وەك هاوینی‮ ‬رابردوو لیژنەیەكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق خەمڵاندنی‮ ‬بۆ كردووە نزیكەی3 ‮ ‬ترلیۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی2.5 ‮ ‬ملیار دۆلار،‮ ‬لە بەرامبەر ئەمەدا ئەگەر لەوە گەڕێن كە رۆژانە بەسرا زیاتر لە3 ‮ ‬ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و،‮ ‬تەنیا پارەی‮ ‬پترۆدۆلاری‮ ‬بۆ سەرف بكرێت،‮ ‬ئایا بەسرا هیچ كێشەیەكی‮ ‬ئاوی‮ ‬خواردنەوە و خزمەتگوزاریی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبێت؟ بێگومان نەخێر،‮ ‬بەڵام بۆ حكوومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق نەیانتوانیوە پارەی‮ ‬پێویست بۆ دووبارە بونیادنانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬هەموو عێراق دابینبكەن؟

بێگومان وەڵامەكەی‮ ‬ئاسانە،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە بە سنگفراوانی‮ ‬وەری‮ ‬بگرن و دان بە هەڵەی‮ ‬رابردوودا بنێن،‮ ‬ئەویش ئەوەیە،‮ ‬بە دریژایی100 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو هەر كەس و لایەنێك حكومڕانی‮ ‬كردبێت،‮ ‬خۆی‮ ‬بە عێراقی‮ ‬نەزانیوە،‮ ‬بەڵكو هەوڵی‮ ‬داواوە عێراق وەك كاڵایەك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكار بهێنێت،‮ ‬ئەمەش بەو مانایەی‮ ‬هەوڵیداوە لە كاتێكدا‮ ‬سوننە لە حكومڕانیدا بووە،‮ ‬لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەوڵبدات جیاوازییە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬عێراق بپارێزێت،‮ ‬هەوڵیدا لە ژێر پەردەی‮ ‬قەومیەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كوردستان بكات و ناسنامەی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬عەرەبی‮ ‬شیعە بسڕێتەوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2003شەوە كە عەرەبی‮ ‬شیعە حكومڕانی‮ ‬كردووە،‮ ‬لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەوڵبدات هەڵەكانی‮ ‬حكومڕانی100 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو هەموو حكوومەتە‮ ‬یەك لە دواییەكانی‮ ‬عێراق راستبكاتەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬بەداخەوە هەوڵیداوە تۆڵەی‮ ‬رابردوو بكاتەوە و هەمان هەڵەكانی‮ ‬حكوومەتەكانی‮ ‬پێشوو دووبارە بكاتەوە،‮ ‬هەر بۆ نموونە فاكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬وەك داعش،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بووە،‮ ‬سەرنج بدەن لە ساڵانی‮ ‬2006‮-‬2008‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننەی‮ ‬عێراق خۆیان هێزەكانی‮ ‬سەحوەیان پێكهێنان و رێكخراوی‮ ‬قاعیدەیان تێكشكاند،‮ ‬پرسیاری‮ ‬گرنگ ئەوەیە ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬لە ساڵی2014 ‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننە پێشوازیان‮ ‬لە داعش كرد‮ ‬،‮ ‬لێرەدا دیسان ئەگەر ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین‮ ‬،‮ ‬ئایا دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە دوای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬داعش چەند زیانی‮ ‬لێكەوتووە،‮ ‬بێگومان تەنیا ئەو چاكیانەی‮ ‬لەلایەن سوپای‮ ‬عێراقەوە بۆ داعش بە جێهێڵران بایی‮ ‬22‮-‬25‮ ‬ملیار دۆلار بووە،‮ ‬لە ماوەی3 ‮ ‬ساڵی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشدا لانی‮ ‬كەم‮ ‬100-200 ملیار دۆلار خەرجی‮ ‬شەڕەكە بووە‮ ‬،‮ ‬لە بەرامبەر ئەمەدا ئەگەر لە خۆمان بپرسین ئایا ئەڵمانیا‮ ‬یان فەڕەنسای‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬بە چەند دووبارە بونیادنراوە،‮ ‬ئەوا بەپێی‮ ‬ئەو پارەی‮ ‬لە پلانی‮ ‬مارشاڵ بۆیان تەرخانكراوە،‮ ‬ناگاتە تەنیان ئەو پارەی‮ ‬كە لە ماوەی3 ‮ ‬ساڵی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بە فیڕۆ دراوە‮.‬

لە دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش‮ ‬،‮ ‬ئێمە وەك گەلی‮ ‬كوردستان لەو بڕوایەدا بووین كە حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬پەندی‮ ‬لە میژوو و لە كارەساتی‮ ‬شەڕ‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬بۆیە ئێمە رای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانمان وەرگرت بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬بە دیالۆگ كێشەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و بەغدا چارەسەر بكەین،‮ ‬بەڵام لە بری‮ ‬زەمینەخۆشكردن بۆ دیالۆگ،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬كردە سەر كوردستان،‮ ‬پرسیار لێرەدا ئەوەیە عەبادی‮ ‬خۆشحاڵبوو بەوەی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬بەشێك لە گەلەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تێكبشكێنێت،‮ ‬بەڵام نەیزانی‮ ‬زەنگاوێكی‮ ‬دیكە بۆ خۆی‮ ‬دروستدەكات و توانای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نابێت ئاوی‮ ‬خواردنەوە بۆ شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق دابینبكات‮. 

لە ئێستادا كە ژینگەیەكی‮ ‬تازەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە،‮ ‬زۆر گرنگە لەم خولەی‮ ‬پەرلەمان دیبەتەكان بەوشێوەیە بەرێوە بچن،‮ ‬كە بەرژەوەندی‮ ‬تەواوی‮ ‬عێراق لەبەر چاو بگێرێت و حكوومەت و پەرلەمان عێراقییەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەلمێنێت،‮ ‬ئینجا داوای‮ ‬عێراقیبوون لە كوردستان بكات‮.‬





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad