English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆنیەتی خۆشووشتن لەماوەی سوڕی مانگانە
2019-01-21 [12:49 PM]

هەولێر _ ZNA



 

بۆچوونەکان جیاوازن دەربارەی دروستی خۆشووشتن لە ماوەی سوڕی مانگانە، ھەندێک کەسیش ترسی ھەیە لە بڕینی سوڕەکە یان بە پێچەوانەوە ژمارەی ڕۆژەکانی زیاد دەکات.

لە ڕاستیدا خۆشووشتن لە ماوەی سوڕی مانگانە بە ڕێگەیەک دادەنرێت بۆ پاک ڕاگرتنی لەش لە ناوبردنی بەکتریا و میکرۆبی زیانبەخش، بەھۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا دەردانی ئارەقە و چەوری زیاد دەکات.

لەگەڵ بوونی سوودەکانی خۆشووشتن لەو ماوەیەدا پێویستە ڕەچاوی چەند شتێک بکەن، لەوانەیش پێویستە پلەی گەرمی ئاوەکە مامناوەندی بێت، یان شلەتێن بێت، بەم شێوەیە ئەندامەکانی زاوزێ لە گرژبوون دەپارێزن، ھەروەھا زۆر گرنگە ناوچە ھەستیارەکانی لەش لە ڕێگەی بەکارھێنانی کەرەستەی پزیشکی پاک بکەنەوە لە بۆن و پیسی.

جگەلەوەیش زۆر گرنگە لەو ماوەیەدا لەش لە کاتی خۆشووشتن بشێلن، تاکو سوڕی خوێن چالاک بکەن، بە تایبەتیش ئەگەر ھەست بە ئازاری ناوچەی سک و پشت دەکەن، لەگەڵ ئەوەیشدا دوای خۆشووشتن بە باشی لەشتان وشک بکەنەوە.





ئەم هەواڵە 9220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad