English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناریۆی پاشا!!!!!!!
2019-01-21 [02:26 AM]

نووسینی: مه‌لا هندرێن


پاشایەک ھەبوو زۆر ھونەردۆست بوو . ھیوایەتی شانۆگەری بوو ، رۆژێک سیناریۆی شانۆگەریەکی ھەمەلایەن و دوورودرێژی نووسی و ھەرخۆشی بوو بەدەرھێنەرەکەی ، ئەکتەرێکی یەکجارزۆری بەشداری پێکردو گوندێکی کردە پانتایی جێبەجێ کردن و رۆڵەکانی بەم جۆرە دابەش کرد :_
١- دەسەڵاتی دا بەچەند بنەماڵەیەک و ناوی لێ نان دەرەبەگ ، ئەو رۆڵەی کە بۆ خودی ئاغاو کوڕەکانی و کەس و کارو دارو دەستەکەی دیاری کردبوو .بریتی بوو لە ستەم و زولم و خواردنی مافی پالەو رەنجدەرانی گوند .
٢- زۆرینەی خەلکی کرد بە ھەژارونەدارو و بێدەرەتان و بێدەسەلات . ئەم رۆڵەی کەبۆ ئەم خەلکە دیاری کرابوو بریتی بوو لە رازی بوون بەم ژیانە کۆڵەمەرگییەو دەست گرتن بەکلاوی خۆیانەوە بۆ ئەوەی رەشەبای ستەمی ئاغا نەی بات . 
٣- رۆڵی دزی کردن و کاری خراپە و نانەوەی شەرو ئاژاوەو زیناو کوشتنییشی دا بەچەند کەسێک لە لادێکە . 
٤_ چەند کەسێکیش بۆ رۆلی مەلاوشێخ و سەیدو ریش سپی و ئەھلی چاکەو ئاشتەوایی دا بەچەند کەسێکی تری گووند ـ
٥_ رۆلی سەرسەری و ئەھلی عاشقاتی و کاری ھەرزەیشی دا بە چەند کوروکچێکی لادێ .
ئیدی شانۆگەریەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە ، ھەموو ئەکتەرەکان زۆربەباشی رۆڵی خۆیان دەگێرا ، ئەوەی بۆیان نووسرابوو بێ کەم و زیاد جێبەجێیان دەکرد . ژیان لەم شانۆگەرییە بوە یەک پارچە لە خراپەو شەرو کوشتن و ستەم کاری ، دزی و بەد رەوشتی و کوشتنی مرۆڤ بووە دیاردەیەکی رۆژانە . پیاوەباش و ئاشتی خوازەکان ھیچییان پێنەدەکرا ، تا گرفتێکیان چارەدەکرد دەیتر دورست دەکرا . تاوای لێھات پاشا لەسەیرکردنی شانۆگەرییەکە بێزارو وەڕس بوو ، رقی لێیان ھەڵساو کۆتایی بەشانۆگەرییەکە ھێنا ، لادێکەی تەخت و وێران کرد و ھەموو ئەکتەرەکانی ڕووت و قووت کردەوە و گشتی ھێناو لەگۆڕەپانی پێش کۆشک کۆی کردنەوە ، ھەموو خەڵکەکە لەترسان دەگریان و ھاوارییان دەکردو نەیان دەزانی پاشا چێیان بەسەر دەھێنێت . ھەموو لەیەک ئاست وەستابوون ، گشتی رووت وقووت بوون ، ژن و زەلام کەس سەیری یەکتری نەدەکرد. ھەمووی چاوەڕێی فەرمانی پاشابوون . ئاخر تووڕەیی پاشا ئاگری لێدەباری ، پاشا و دارودەستەکەی ھاتن و لەبەرزاییەکی زۆرەوە لەبەرامبەر حەشاماتەکە وەستان . پاشا بەدەنگێکی ترسناک و بەھێز بەسەریاندا ھاواری کردو گووتی:-( ئەمرۆ رۆژی لێپێچینەوەی ئێوەیە . تەرازووی دادپەروەریم داناوە و سزای ھەموو ئەوکەسانە دەدەم کە تاوان و ستەم و کاری خراپییان کردووە ، ھەرکەس بەقەد قەبارەی گوناھی خۆی دەبێت سزاوەربگرێت . ئەوانەی بێگوناھیش دەردەچن پاداشتیان دەکەم و دەیان ھێنمە کۆشکی خۆم و تاھەتایە لە نازو خۆشییەکانی کۆشک بەھرەمەندیان دەکەم . ئینجا پاشا پێی گووتن :- ھەموو گرووپەکان لێک جیاببنەوە ، سەرەتا رەگەزی نێرو مێ لێک جیابنەوە ـ گوناھ بارەکان ، بکوژو دزو گەندەڵ و بێرەوشت و درۆزنەکان بڕۆنە لای چەپ ، بەنێرومێەوە . کەسی باش و چاکەکارو بێ گوناھ و ستەم لێکراوەکانیش بڕۆنە لای راست . بە نێرو مێوە . ئیدی ئەھلی چەپ و ئەھلی راست لێک ھاوێر بوون ، حەشاماتی لای چەپ ھێندە زۆر بوو نەبیتەوە . حەشاماتی لای راستیش زۆرکەمیینەبوو . پاشا شتێکی سەیری بینی ، گروپێکیش لەناوەندی گۆڕەپانەکە مابوونەوە ، نەئەھلی راست و نەئەھلی چەپ بوون . پاشابەسیناریۆکەی داچۆوە تابزانێت ئەمانە کێن . پێکەنی و گووتی ئەم گرووپە یەکسەر بھێنن بۆ کۆشک ، ئەمانە ھیچ لێپێچینەوەیان لەسەر نییە . ئەم گرووپە بەشێکییان مندال بوون . بەشێکیان شێتەکان بوون . بەشی سێیەمیش پاشاناوی نەھێنان و گووتی بەس خۆم دەزانم بۆ لێپێچینەوەیان لەسەر نییە . پاشا فەرمانی کرد ، بڕۆن یەک یەک بیان شۆن پاکییان بکەنەوەو جلی تایبەتییان لەبەر بکەن ، بەگوراوێش بیان رشێنن ، پاشاچۆن فرمانی کرد ئاوا بەرێوە چوو . یەکێک لەناو ستەم کارەکان بەدەنگێکی بڵند گووتی :_ ئەھا ئەوە حەمە شێتە ، لەبیرتانە چەند پیس و پەرۆخ بوو ، ھەموو جارێ گاڵتەمان پێی دەکرد، ئێستاش چ پیاوێکە ، پاشا چ جل و بەرگێکی سپپپی ئاوریشمی داوەتێ . دوای ماوەیەک بێدەنگی ، پاشا وەدەنگێکی ترسناک گووتی :_ گرووپی دەستە راست وەرنە پێش ، ئەوانیش ھاتنە پێش پاشا و بە بێدەگی چاوەرێی فەرمان بوون . پاشا فەرمانیدا ئەمانیش بشۆن و جلی خۆییان لەبەربکەن و بۆنداریان بکەن و بییان ھێنن بۆ کۆشک . کاری ئەوانیش تەواو بوو، ئینجا دادگایی کردنی گوناھباران دەستی پێکرد بەم جۆرەی خوارەوە :_
١_ گرووپی بکوژەکان / پاشا پێی گووتن ، بۆچی ئەوھەموو کەسەتان کوشت ؟ بۆچی ئەوەھەمووتاوانەتان کرد؟ بۆچی سەر ڕووی زەمینی ئاواییتان سوورکرد لەخۆێن ؟؟؟
٢_ گرووپی ستەمکارەکان /پاشا پێی گووتن، بۆچی ستەم و زۆریتان لە خەلکی ھەژارو بێ دەسەلات دەکرد ، بۆ دەستتان بەسەر مولک وماڵی خەلکدادەگرت . بۆچی خۆتان لە لوتکە دەژیان و خەلکیش دەمردن لە برسان . 
٣_ گروپی دزو گەندەلەکان/ ھادزەکان ، بۆھیندە سوکو چروک و بێ ویژدان بوون . رەنج و مالی خەلکتان دەدزی ؟ ئەوھەموو سامانەتتان بەدزی خستەسەر یەک ؟ مالی ھەزارانتتان وێران کرد . ئەی گەندەلکاران . خیانتتان کرد لەو بەرپرسیاریەتییەی پێتاندرابوو . خیانتتان کرد لە متمانەی گەل و نیشتیمان . ئێوە روورەشن .
٤_ گرووپی گوناھکاران/ ھا گوناھباران ، چیتان بەچی کرد ، ئەوھەموو زییناوبەد ڕەوشتیەتان کرد . سنوورتان نەبوو. ئاواییتان کردبووە یەک پارچە گوناھکاری. بە نێرومێتانەوە بۆ شتێکی کاتی خۆتان ریسواکرد . ئێوەش ئەی قوومار چی و عارەق خۆرو ئەھلی زەوق و سەفا ، زۆرلێتتان تووڕەم . ئێوە ھۆکاری تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵی ئاوایی بوون ، ریسواتتان دەکەم .
ئینجا پاشا رووی لەھەمووان کردو گووتی :_ گوێ بگرن ئەی تاوان بارو پڕ گوناھەکان ، سزایەکتان دەدەم بێکۆتایی بێت ، دەبێت تاھەتاییە باجی گوناھەکانتتان بدەن .
گروپی کوناھکاران بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوون . ھەمووییان لەترسان ھەڵدەلەرزیین ، خەریک بوو وەک مۆم بسوتێن و بتوێنەوە . لەپڕ ھەرھەموویان ھاوارییان کرد ،چ ھاوارێک ، تەخی پاشای ھەژاند، پاشاو دارودەستەکەی ھەمووی ھەستانە سەر پێ و خەڵکەکە دەیان گووت(ئێمە ھیچ تاوانێکمان نییە پاشای گەورەمان ، دەقی شانۆگەرییەکە خۆت نووسیوتە و دەرھێنەریش ھەر خۆت بوویت . ئێمە تەنھا ئەکتەرێک بووین و فەرمانی تۆمان جێبەجێ کردوە ، فەرمانی پاشامان جێ بەجێ کردووە ،فەرمانی پاشاااااااا.....) لەپڕ پاشا وەدەگێکی ناخ ھەژگێن بەسەرییاندا ھاواری کرد( بەسسسسسسسسە بەس ) گشت خەلکەکە بێدەنگوومەلول لەشوێنی خۆیان دانیشتن وھێندەی تر ترس و لەرز دایگرتن ، بێ دەنگییەکی زۆرترسناک ھەمووانی داگرت ، پاشاوو دارودەستەکەی و خەلکەکەو تەنانەت ئاسمان و زەویش کپ و خامۆش بوون . خامۆشییەک بۆنی ویرانەو خوێنی لێ دەھات . ئەم جارەیان پاشا زۆر بەھێزەوە ھاواری کرد . ھاوارێک لە رە شەباوگەردەلولی وێرانکەر دەچوو .ھەموو شتێکی دەھەژاند، پاشاپێی گووتن ( ئەی تاوان باران ، زووبن ، داوای لێبوردن وبەزەیی و لێخۆش بوون بکەن . بپارێنەوە تاوەبەربەزەیی من بکەون . ئێوە گوناھبارن گوناھ... ) ئیدی خەلکەکە کەوتنە سەرچۆک وکڕنۆشییان برد ودەستییان کرد وە پارانەوە و داوای بەزەیی و لێخۆش بوونیان لەپاشاکرد.دیسان بێدەگ بوونێکی سامناک ھەموو شوێنێکی داگیرکرد.دوای ماوەیەک رووخساری پاشا وەک گوڵێکی سپی سپی . پەمبە پەمبە . سوور سوور . گەشایەوە . چاوەکانی وەک رۆشناییەکی ئەفسوناوی دەدرەوشانەوە . بزەیەکی جوان ، زۆۆۆۆۆر جوان و ناسک . دڵخۆشی و ئاسوودەیی پاشای نمایش دەکرد .پەیامی لێخۆش بوونی بۆھەمووان خویاکرد، ھەموو شت گۆڕاااا . بارانێک لەشێوەی وەنەوشەو مرواری ، نەرم نەرم داباری و کۆتایی بەھەموو ڕق و کینەوناخۆشیەکان ھێنا . زەوی و ئاسمان بوون بە یەک تابلۆی پڕاوپڕ لەجوانی ، پڕلەبۆن و بەرامی خۆۆۆۆۆۆش و مەندەھۆش . دەنگ وئاوازەکانی سەدان جۆر باڵندە ناوازەکانی ئاسمان ، سەمفۆنیای سۆزوخۆشەویستی وئاسوودەییان پەخش دەکرد . کۆلەکۆی شتەکان بوون بە تابلۆیەک ، چوارچێوەکەی ئەندیابوو. ناوەڕاستەکەشی ئەندێشە ، ریشاڵە رەنگاورەنگە ئەفسوناوییەکانی تابلۆکەش ، لەودیوسنووری ( بوون) خۆیان نمایش دەکرد .





ئەم هەواڵە 2947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad