English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەمریکا بە توندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی
2019-01-21 [04:29 AM]

ZNA- هەولێر


دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت نانسی پێلۆسی بەشێوەیەکی یەکجار نەگونجاو رەفتاری کردووە و ئێستا بووەتە دیموکراتێکی رادیکاڵ و لە چەپڕەوەکانی ناو پارتەکەی ئەوەندە دەترسێت کە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە.

ئەمەش تەنیا دوای ئەوە دێت کە پێلۆسی سازشەکەی ترەمپی لەسەر پرسی درووستکردنی دیواری سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا رەت کردەوە. بەهۆی ناکۆکی نێوان ترەمپ و دیموکراتەکان لەسەر تەرخانکردنی بودجە بۆ ئەم پرۆژەیە ماوەی سی رۆژە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵ لە کار کەوتوون. ترەمپ وەک سازشێک رایگەیاند ئامادەیە هەندێک ئاسانکاری بۆ پەنابەرانی ئەمریکای لاتین لە وڵاتەکەی بکات بۆ ئەوەی دیموکراتەکان بودجەکە پەسەند بکەن.





ئەم هەواڵە 4339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad