English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆردن دژی بنیاتنانی فرۆکەخانەی سەربازیی ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکانیەتی
2019-01-21 [04:30 AM]

ZNA- هەولێر


حكومەتی ئوردن لەھەمبەر بنیاتنانی فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکەی، ناڕەزاییەتییەکی گەیاندووتە ئاستی نێودەڵەتی.

میدیای فەرمی ئوردن بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئوردن کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، راگەیاندووە، لە ھەمبەر ئەو فڕۆکەخانەیەی کە ئیسرائیل بەنیازە بە دووری ١٨ کیلۆمەتر لە شاری ئیلات نزیک سنووری ئوردن بنیاتی بنێت، حكومەتی ئوردن ناڕەزایی خۆی گەیاندووتە لایەنی نێودەوڵەتی.

پێشتر میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردبوویەوە کە بڕیارە تەلئەڤیڤ رۆژی دووشەممە فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور باکووری ئیلات بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، بێنیامین ناتانیاھو و وەزیری گەیاندن، ئیسرائیل کاتس بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 5341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad