English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆفێرانی هەولێر دەتوانن پارەی سەرپێچییەکانیان بە قیست بدەنەوە
2019-01-22 [03:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار دینار پێبژاردنی لەسەرە، دەتوانن بە قیست بیدەنەوە.

ئەمڕۆ ٢٢-١-٢٠١٨ بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، شۆفێران دەتوانن بە قیستی مانگانە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەنەوە، بەو مەرجەی پێبژاردنەکە لە ٥٠٠ ھەزار دینار زیاتربێت. 

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو شۆفێرەی دەیەوێت قیستەکە بدات دەبێت ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆیەوە بێت یان بریکارنامەی بۆ کرابێت، ھەروەھا بەڵیننامەیەک لە بەشی یاسایی ھاتوچۆی ھەولێر پڕبکاتەوە و لەماوەی ساڵێکدا سەرجەم سزاکانی بداتەوە.

ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژە بەوەدەکات، ساڵیانەی بەناو ناکرێت تاوەکو قیستەکە تەواونەبێت، ساڵیانەکەش بۆ ماوەی یەک ساڵ نوێدەکرێتەوە تاوەکو قیستەکە تەواودەبێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، دانەوەی قیستەکان مانگانە دەبێت و خاوەنی ساڵیانە ئازادە لەوەی بۆ ھەر مانگێک بڕی چەند پارە بدات.





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad