English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ یادی كاك ئیدریسی هه‌میشه‌ له‌یاد...
2016-01-28 [09:55 AM]

نووسینی: مەحموود محەمەد


له‌كاتێكدا ماڵئاوایت كرد كه‌ بۆ ئه‌و كات و ئێستاش پێویست بووی، مردن دوا وێستگه‌ی ژیانی هه‌موو مرۆڤێكه‌، به‌ڵام زوو مردنی كاریزمایه‌كی پێویست بۆ گه‌له‌كه‌ی تاسان دروست ده‌كات، چونكه‌ رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی ئه‌و مرۆڤه‌ جێگره‌وه‌ی به‌ ئاسانی بۆ دروست نابێت.

وێرای جه‌سته‌یه‌كی ساغ و نه‌بوونی ئاماژه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌ك كه‌چی له‌ ناكاو و
له‌ ناوه‌ختدا كۆچی دوایی كرد...
له‌ 29/1/1987 دوو رۆژ به‌ر له‌ كۆچه‌ ناوه‌خت و هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی بۆ كارێكی تایبه‌ت به‌ شۆرش، چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسێكی ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندار به‌ به‌رهه‌ڵستكارانی عێراق، به‌ هاورێیه‌تی هه‌ڤاڵان (دكتۆر شه‌وكه‌ت بامه‌رنی و خوالێخۆشبوو عوسمان قازی) سه‌فه‌ری تارانی كرد، له‌ رێگا له‌ دكتۆر شه‌وكه‌ت ده‌پرسێ ده‌بێ چی بێت جارجاره‌ هه‌ست به‌ ئازارێك له‌ سینگم ده‌كه‌م، به‌ڵام زۆر نییه‌ و به‌رده‌وامیش نییه‌..؟! كاك عوسمان ناهێلێ دكتۆر شه‌وكه‌ت وه‌ڵام بداته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ئه‌زبه‌نی بۆ لێی ده‌پرسی، خۆ دكتۆر نییه‌.... ( هه‌ڤاڵان دكتۆر شه‌وكه‌ت و عوسمان قازی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان بوون و پێكه‌وه‌ گاڵته‌ و سوحبه‌تیان هه‌بوو ) كاك ئیدریس ده‌ڵێ: نا نا عوسمان، شه‌وكه‌ت هه‌م شاره‌زایه‌ و دكتۆریشه‌. دكتۆر شه‌وكه‌ت به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێ عوسمان عوسمان دكتۆری تۆم له‌ پێش هه‌موو كه‌س... ئینجا شوێنی ئازاره‌كه‌ ده‌پرسێ و به‌ كاك ئیدریس ده‌ڵێ: زه‌رورییه‌ سه‌ردانی دكتۆری دڵ بكه‌ین و باشه‌ دوای ته‌واو بوونی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ بچین فحوسات بكه‌ین... كاك ئیدریس ده‌ڵێ: باوه‌ر ناكه‌م پێ رابگه‌ین..! دكتۆر شوكت ده‌ڵێ: باشه‌ موعدێك بۆ سبه‌ینێ وه‌رده‌گرین.. كاك ئیدریس ده‌فه‌رموێ‌: دكتۆر ئیشمان زۆره‌ ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه‌ كوردستان، دوای ته‌واو بوونی ئیشه‌كان دێم و پێكه‌وه‌ ده‌چینه‌ لای دكتۆری دڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێ ئه‌و ئیشانه‌ تأجیل بكه‌م. (ئیش و كاری شۆرشی پێشمه‌رگه‌ی پێ له‌ ته‌ندروستی خۆی گرینگتر و له‌ پێشتر بووه‌....)

ئێواره‌ی رۆژی 30/1/1987 كاكه‌ ئیدریسی جوانه‌ مه‌رگ داوای كردبوو هه‌ڤاڵ (نجات حسن) به‌رپرسی ئێستای لقی 11 بچێته‌ لای، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ڤاڵ نجات و ئێمه‌یش ده‌مانزانی بۆچی بانگی كردووه‌ و هه‌ر واش ده‌رچوو.. كاتێ هه‌ڤاڵ نجات ده‌چێته‌ به‌ر ده‌رگای ماڵی كاك ئیدریس، جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا –خوالێیخۆشبێت- دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێ: ها نه‌جات تۆ بۆ بانگ كراوی؟ بچۆ ژۆر ئێستا ئه‌تۆش به‌رێ ده‌كه‌ن..! هه‌ڤاڵ نجات حسن كه‌ ده‌چێته‌ لای، كاك ئیدریس باسی گواستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌ لقی 8 بۆ لقی 3 و قه‌ناعه‌ت به‌ هه‌ڤاڵ نجات ده‌كات بچێته‌ لقی 3 و (ده‌فته‌رێكی یاداشته‌كانی پێ بوو، ده‌ری هێَنابوو و ئه‌و بابه‌ته‌ی تێدا نووسی بوو). هه‌ر هه‌مان شه‌و، واتا 30 له‌سه‌ر 31 ی 1/1987 ، كاك ئیدریس به‌رێكه‌وت بۆ كوردستان و به‌داخه‌وه‌ به‌یانییه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد... دوای كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی، شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین تلیفۆنی بۆ كاك نه‌جات كرد و ووتی: له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانیدا، كاك ئیدریس بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی تۆی نووسیوه‌ و دراوه‌ به‌ مه‌كته‌ب سیاسی و، بانگكراوی كه‌ بچێنه‌ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، مه‌به‌ست:

1- كادیرێكی گه‌نج، كه‌ پێویستبوو بۆ لقێكی دیكه‌، هه‌ست به‌ اهتمام بكات و هه‌ست بكات كه‌ تواناكانی پێویستن بۆ شوێنێكی دیكه‌ و بگوازرێته‌وه‌.
2- كاركردنی به‌به‌رنامه‌ و مونه‌زه‌می مرۆڤه‌، به‌جۆرێك دوای كۆچی دواییشی ئیشه‌كانی كه‌ كردبوونی دیاربوون بۆ جێبه‌جێَكردن.

لێره‌ مه‌به‌ست به‌ په‌رۆشی و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی كاروباری حزب و شۆرشبوو كه‌ بوبوه‌ به‌شێك له‌ سروشتی كاری رۆژانه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ و، رێكخستووی و به‌ به‌رنامه‌ ئیشكردنی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌.. بۆیه‌ ده‌ڵێم هێشتا پێویست بووی... په‌رۆشی و خه‌مخۆری و به‌ به‌رنامه‌ ئیشكردن و كرده‌وه‌كانت هاوكارێكی باشی درووست نه‌بوونی ئاڵۆزییه‌كان و گرفته‌كان ده‌بوون له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ ناسك و هه‌ستیاره‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌مان پێدا تێده‌په‌رێ...

هه‌زار سڵاو بۆ روحی پاكت.. گیانت شاد هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌..





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad