English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەکر بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر دڵ هەیە
2019-01-23 [10:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردنە شیرینەکان چێژێکی تایبەتیان  ھەیە، بەڵام ئەگەر زیانی ڕاستەقینەی شەکر بزانیت ھەرگیز نایخۆیت، خواردنی شەکر بە ڕێژەیەکی کەم و لە ماوەی دوور دووردا زیانێکی ئەوتۆی نییە، بەڵام گەر ڕۆژانە شیرینی بخورێت کۆمەڵێک زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، لەوانەش:

۱- شەکر ڕێژەی گلوکۆز لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە ماندوویی و تێکچوونی میزاج دروستکردنی سەرئێشە.

۲- شەکر ھۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ.

۳- دەبێتە ھۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.

٤- بەرزی شەکر وادەکات کانزای کرۆمیۆم لە جەستەدا کەم بکات.

٥- دەبێتە ھۆی زوو پیربوون.

٦- دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان.

۷- دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پووک و ئەمەش دەگوازرێتەوە بۆ دڵ و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

۸- منداڵ تەمبەڵ دەکات و ئاستی زانینیان دادەبەزێت.

۹- سترێس و فشار زیاد دەکات.

۱۰- کاریگەری دەکاتە سەر کەمبوونەوەی زۆربەی ماددە سوودبەخش و ڤیتامینەکانی ناو جەستە.





ئەم هەواڵە 8878جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad