English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو پزیشکەی لە سلێمانی بریندارکرا بەهۆی هەڕەشەوەکوردستانی جێهێشت
2019-01-23 [03:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دکتۆر بەختیار ئەمین بارام، ئەو پزیشکەی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ھێرشیکرایە سەر و بریندارکرا، کوردستانی جێھێشت.

دکتۆر بەختیار، لە پەیامێکی دەنگی رایگەیاندووە، بەھۆی ھەڕەشەوە کوردستانی جێھێشتووە و راشیگەیاندووە، لە ئەوروپا سکاڵا تۆمار دەکات.

شەوی ١٩ی کانوونی دووەم/ یەنایەری ٢٠١٩، لە شەقامی سالمی ناوەڕاستی سلێمانی، چەند چەکدارێک رێگە بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو پزیشکە دەگرن و ھێرشی دەکەنە سەر.

بە گوتەی پزیشکەکە، چەکدارەکان لێیانداوە و تەقەیان لێکردووە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە چەکدارەکان لە کاتی ھێرشەکە پێیانگوتووە کە سەر بە بەرپرسێکی باڵای یەکێتیین.

ھەرچەندە لە دوای رووداوەکە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆیان دەرکەوتووە کە رووداوەکە بە ھۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بووە، بەڵام ئەو پزیشکە رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئێمە بە رێگادا دەڕۆیشتین و ھیچ گرفتمان نەبوو.

ئەو پزیشکە دووپاتیش لەوە دەکاتەوە، ھیچ کێشەیەکی لەگەڵدا کەسدا نییە و رۆژانە دەوامی فەرمی و نۆڕینگەکەی دەکات، کە پسپۆڕی ئێسک و جومگە و شکاوییە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم/ یەنایەری ٢٠١٩، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، بەھۆی رووداوەکە، سێ تۆمەتبار، کە لە رووداوەکە تەقەیان کردووە، دەستگیرکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، سێ تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ک. م. ڕ) لەدایکبووی ١٩٨٨، (ڕ. م. م) لەدایکبووی ١٩٩٩، (ع. م. ڕ) لەدایکبووی ١٩٨٠، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤١٣ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە .

لەئێستاشدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

سەرچاوە: K24





ئەم هەواڵە 9388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad