English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌كدارانی داعش به‌كۆمه‌ڵ خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن
2019-01-23 [04:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چاڵاكوانان رایانگه‌یاند، ده‌یان چه‌كداری داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ توانی خاكی زیاتر له‌ ناوچه‌ی دێرزۆر له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات رزگار بكات.

به‌پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه‌، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا "هه‌سه‌ده‌" پێشڕه‌وی گرنگ و ستراتیژیان له‌ ناوچه‌كه‌ كردوه‌ و توانیان نیوه‌ی شارۆچكه‌ی "باغوزی سه‌ره‌وه‌" كۆنترۆل بكه‌ن كه‌ به‌ دوایین شارۆچكه‌ی ژێر كۆنترۆلی داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات داده‌نرێت و دوا مۆڵگه‌ی داعشه‌ له‌ دێرزۆر.

ئه‌و روانگه‌یه‌ وتیشی، له‌ 24 كاتژمێری رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كردوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی هاوار وتی، ده‌یان چه‌كداری داعش و خانه‌واده‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كردوه‌، وتیشی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازجیاواز له‌وانه‌ فه‌ره‌نسی و پاكستانی و عراقی و توركی پێك دێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad