English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی،بارزانیی گەورەترین كۆسپ لە بەردەم نەیارانی كورد ..
2019-01-23 [04:20 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


قوتابخانەی كوردایەتی ئەو كاروانە خەباتە مێژووییە كە بە درێژایی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو ، خاوەن مێژووییەكی پر لە سەروەری و شانازییە بەوەی رێگەی نەداوە نەخشە و پیلانی شوومی نەیاران و داگیركەرانی كوردستان وا بكات كە بێ‌ ئومێدی و بێچارەیی بە سەر ئیرادەی كوردپەروەری و خەباتمان و بەرخۆدانمان زاڵ بێ‌ .. دوژمنان و داگیركەرانی هەر كاتێك دەرفەتیان بۆ هەڵكەوت بێ‌ هەر شوێنك باسی دۆزی كورد كرا ئەوا هەوڵی خامۆشكردن و تێكشكانیانداوە ، مێژووی كورد پڕە لە نەهامەتی و دەیان چیرۆكی تاڵ و تراژیدی . مێژووی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬پڕە لە ناكۆكی‮ ‬و ململانێی‮ ‬مرۆڤەكان،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەو ناكۆكییانەی‮ ‬كە بە جەنگ‮ ‬یەكلابوونەتەوە و باجی‮ ‬ئەم جەنگانەش بێگومان خوێنی‮ ‬بە ناهەق رژاوی‮ ‬مرۆڤەكان و وێرانكاری‮ ‬و دابڕان و دواكەوتنەكانی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بووە‮، ئەوەی‮ ‬گرنگە هەندێ لە كۆمەڵگا مرۆییەكان پەندی‮ ‬باشیان لە شەڕ‮ ‬وەرگرت و نەفرەتیان لە شەڕ‮ ‬كرد،‮ ‬ئیستاش لە بەهەشتی‮ ‬ئارامی‮ ‬دەژین‮، میللەتی كورد لە وەتەی هەبووە هەر جەنگاوە لە پێناو مافە ڕەواكانی خۆیی و گەیشتن بەو مافانە ، ئەگەر بێتوو مێژووی كورد بخوێنینەوە بە تایبەت لە دوای زیاتر لە سەدەیەكەوە وا دەردەكەوێت كە شكستی كورد زۆربەی جار بەهۆی یەكنەگرتن و خیانەتكردنەوە بووە لە یەكتری ، كە ئەمەش جێی داخە بەڕاستی ، ئیمرۆ پێویستیەكی مێژووییە كە هەموو كورد لە سەنگەری یەكریزی نیشتمانی دابێت بۆ بەرگری لە دەستكەوتەكانی كوردستان ، پشتگیریكردنی برا پێشمەرگەكانمان كە ئێستا لە سەنگەری بەرگریدان ، چونكە پێشمەرگە تاكە خەمخۆری وڵاتەكەمان و پارێزەری ئەم خاكەن ، با هەموومان پێكەوە پشتگیری لە مافەكانمان بكەین و یەكریز بین تاكو بتوانین سەربەخۆیی بەدەست بێنین و ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتوبن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان ، ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد ، بەڕای من ئاشتی و ئارامی و برایەتی ناوخۆ هێندەی سەركەوتن لە جەنگێكدا بە سودترە ، ئەم ڕەوشەی ئێستاش هەمووانی نیگەران كردووە خەڵكێكی زۆریش لەسەر زێدی خۆی ئاوارەی شوێنەكانی تر بوون و ژیان بە ئەستەم دەگوزەرێنن ، كە بیر ئەكەمەوە خودایە ئەبێت هەستێكی چەندە غەریب بێت مرۆڤ هەر لە سەر زێدی باو باپیرانی خۆی ئاوارەبێت و ئەشكەنجە بدرێت ، بۆیە وا پێویست دەكات ژیرانە مامەڵە لەگەل دۆخەكە بكەین و هەموومان دەست لە ناو دەستی یەكتر بین بۆ یەكریزی گەلی كورد ، چونكە بەم شێوەیە دەتوانین شوناس و خاكمان بپارێزین، ئەوەی‮ ‬گرنگە هەندێ لە كۆمەڵگا مرۆییەكان پەندی‮ ‬باشیان لە شەڕ‮ ‬وەرگرت و نەفرەتیان لە شەڕ‮ ‬كرد،‮ ‬ئیستاش لە بەهەشتی‮ ‬ئارامی‮ ‬دەژین‮، ‬كەچی‮ ‬بەداخەوە‮ ‬ئێمە خەریكە تەجروبەی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ناكۆكییە دەرەكی‮ ‬و ناوەخۆییەكانمان لە‮ ‬یاد دەچێتەوە،‮ ‬هەرچەندە عەقڵییەتی‮ ‬ئەو ناوچەیە پێویستی‮ ‬بەبەرخۆدانە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬من مەبەستمە كە ئێمە سەرەتا‮ ‬نەفرەت لە شەڕی‮ ‬ناوخۆ بكەین هیچ هەڵوێستێك نەنوێنین بۆنی‮ ‬فتنەی‮ ‬لێ بێت و بگرە بە‮ ‬یاسا‮ ‬ڕێگەری‮ ‬لێ بكەین‮،‬ خۆ ئەگەر ئێمە‮ ‬یەك نەبین سرووشتی‮ ‬ناوچەكە بۆ خۆی‮ ‬وایە،‮ ‬گورگە هارەكان كەڵك و دەرفەت وەردەگرن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ئاشتی‮ ‬بەدەستهاتووە و بنیاتمان ناو،‮ ‬دەیانەوێ بە شەڕ‮ ‬لێمان بسەنن‮، ‬بۆیە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بۆ ئێستای‮ ‬كوردستان زۆر‮ ‬پێویستە‮،‬ باشترین وەفاداری بۆ گەل و خوێنی شەهیدان یەكریزیمانە دژی داگیركەران ، لە كۆتاییدا تەنیا رێگای كورد بۆ سەركەوتن و سەربەخۆی یەكریزی بەدی دێ، قۆناغی ئێستامان هەستیار و چارەنووسسازە چونكە ناوچەكە لە بەردەم گۆرانكاری خێرا دایە و كوردستانیش دەبێ‌ بەهێزتر بێ‌ بۆیە، دەبێ گشت ئامانجەكان لە پێناو تەواو كردنی ئەو ئەركە مێژووییە بێ‌ كە دەیان ساڵە لە پێناویدا قوربانیی بۆ دەبەخشین و كوردایەتیی و نیشتیمانپەروەری بكەین جێگرەوە بەرژوەندی حزبی و شەخسیی..



ئەم هەواڵە 6544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad