English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكانی بێ سنوور ڕووبه‌ڕووی ڕێژه‌ی به‌رزی به‌رگری دژه‌ به‌كتریا ده‌بێته‌وه‌ له‌نێو نه‌خۆشه‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ
2019-01-24 [05:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ڕێکخراوی پزیشکی مرۆیی پزیشکانی بێ سنوور ڕایدەگەیەنێت کە نزیکەی %٤٠ی ئەو نەخۆشانەی تائێستا تۆمارکراون لە دەزگای گشتگیری چاودێری دوای نەشتەرگەری لە خۆرھەڵاتی موسڵ کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بەڕێوەدەبردرێت، توشی ھەوکردن بوونە کە بەرگری ھەیە بۆ ‌دەرمان. ئەم ژمارەیەش مەودای ‌ئەم کێشە پیشان دەدات کە کێشەیەکی تەندروستی گشتیە وجێگای نێگەرانیە.

پزیشکانی بێ سنوور ھەموو ڕێگەچارە پزیشکیە تایبەت و پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەرگری بۆ دژەبەکتریا لە دەزگاکەی کە دەزگای چاودێری دوای نەشتەرگەریە لە خۆرھەڵاتی موسڵ. بەڵام لە ئێستادا، دەزگاکە یەکێکە لە دەزگا تاکەکان لە عێڕاق کە چارەسەری پێشکەوتووی دژە بەکتریا پێشکەش دەکات بەو نەخۆشخانەی کە توشی ھەوکردنی بەکتریایی بەرگری فڕە دەرمان بوونە. ئان کالویرتس، بەرپرسی ڕێگەگرتن و مامەڵەکردن لەگەڵ ھەوکردن لە پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت "بەرگری بۆ دژە بەکتریا کاریگەری زۆر گەورەی ھەیە لەسەر تەندروستی، وە زۆر گرینگە کە ڕێگە بگرین لە گواستنەوەی ھەوکردنی بەرگری فرە دەرمان لە نێو نەخۆشەکان. لە دەزگاکەمان، ڕێوشوێنی پێویستمان گرتۆتەبەر بۆ دروست مامەڵەکردن لەگەڵ دژەبەکتریا و ڕێگەگرتن لە ھەوکردن بۆ سنوردار کردنی کاریگەری ھەوکردنی بەرگری دەرمان. لەپاڵ ئەم ڕێوشوێنانەش، نەخۆشەکانی ئێمە کە توشی ھەوکردنی بەرگری دژە بەکتریا بوونە لە نەخۆشخانە لە ژووری یەک نەفەری دەخەوێندرێن بۆ دوورکەتنەوە لە بڵاوکردنەوەی ھەوکردن بۆ کەسانی تر."

دەزگای پزیشکانی بێ سنوور لە نیسانی ٢٠١٨ کرایەوە و خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش دەکات وەک چاودێری پەرستار و نەشتەرگەری و شیانەوە بۆ ئەوانەی کە بەھۆی توندوتیژی یان زەبری بەڕێکەوت برینداربونە. دەزگاکە ژووری جیاکردنەوە لەخۆدەگرێت بۆ دابینکردنی چاودێری لەبار بۆ ئەو نەخۆشانەی توشی ھەوکردنی بەرگری فڕەدەرمان بوونە. لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەی نەخۆشە توشبووەکان ھێندە زۆر بوو کە پزیشکانی بێ سنوور ناچار بوو ژووری زیاتر بونیاد بنێت. دەزگاکە لە ئێستادا یازدە ژووری جیاکردنەوە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ژووری نەشتەرگەری و ژووری تیشک و دوو قاوشی مانەوەی نەخۆش و بەشێکی چارەسەری نەخۆشی دەرەوە.

ھانی تەھا سولێمان، تەمەن ٦٣ ساڵ، ھەوکردنێکی بەرگری فڕەدەرمانی بۆ دروست بووە و لە ئێستادا لە ژووری جیاکردنەوەیە. ھانی چارەسەری بۆ دەکرێت بە سێ دەرمانی جیاوازی دژە ‌بەکتریا کە لە توانایان داھەیە ڕووبەڕوی ھەوکردەکەی ببنەوە. ھانی دەڵێت "کاتێک یەکەم جار زانیم کە جیادەکرێمەوە دڵم خۆش بوو چونکە چارەسەریەکەم دەستیپێدەکرد. بەڵام کە زانیم بۆ ماوەی شەش ھەفتەیە، دڵتەنگ بووم، چونکە دووردەکەومەوە لە خانەوادەکەم و ماڵ و کورەکانم. چاوم پڕفرمێسک بوو. کەس حەزناکات بە تەنیا بێت، بەڵام دەبێت خۆمان بگونجێنین."

بۆ یارمەتی دانی ھانی و نەخۆشەکانی تریش کە بەھۆی بەرگری دژە بەکتریا دەناڵێنن بگونجێن لەگەڵ بارودۆخەکە، پزیشکانی بێ سنوور بەرنامەیێکی تەندروستی کۆمەڵایەتیشی داناوە کە ھاریکاری دەروونی و چالاکی فێرکاری تەندروستی دەروونی پێشکەش دەکات بە نەخۆشەکان. کارمەندانی ھۆشیاری تەندروستیش بەھەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی ھەوکردنی بەرگری فڕەدەرمان لە نێو نەخۆشەکان و یاوەرانی نەخۆشەکان.

"بەرگری بۆ دژە بەکتریا لە ئێستادا ھەڕەشەیێکی گەورەیە بۆ تەندروستی کۆمەڵگا و نابێت بە ھەند وەرنەگیرێت." ووتەی کەریم یاسین، کارمەندی ھۆشیاری تەندروستی لە کۆتایی دانیشتنێکی ھۆشیاری لە نەخۆشخانە. داتای ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی بەرگری بۆ دژە بەکتریا لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراست بە عێڕاقیشەوە بە رادەیێکی ترسناک بەرزە. پزیشکانی بێ سنوور داوا لە ‌ھەموو پیشەگەرانی بواری تەندروستی و پزیشکی دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارھێنانی ناپێویستی دژەبەکتریا. ھەروەھا، پزیشکانی بێ سنوور داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی دەکات کە ھەموو ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وشیارکردن وئاگەدارکردنەوەی دانیشتوانی عێڕاق لە کاریگەری سەختی بەکارھێنانی نابەجێ یان زیاد بەکارھێنانی دژەبەکتریا لەسەر تەندروستی.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 9445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad