English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج رێگا گەدەت تەندروست دەکات لەزستاندا
2019-01-24 [10:56 AM]

هەولێر _ ZNA



 

وەرزی زستان لەو وەرزانەیە کەمرۆڤ توشی گرفتی کۆئەندامی ھەرس دەبێ بەتایبەت ئەگەر راھاتبێت لەسەر خۆراکی چەور و ژەمی شیرین کەتوشی ئاوسان و غازات و سکچون و قەبزیت دەکات.

رۆژنامەی میرەر ئۆنلاین لیستی رێوشوێنە پێویستەکانی خستەروو بۆ خۆبەدوورگرتن لەگرفتی توشبون بەگرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس:

١. ھەندێ پێکھاتەی خۆراکی بخۆ لەشێوەی کەبسولدا بۆ ھاندانی بەکتریای بەسوود بۆ ھاوکاری ھەرس و رزگاربون لەئاوسان و غازات و ماندوێتی.

٢. خۆ بەدوورگرتن لەو خۆراکانەی کەھەرسکردنی سەخت دەبێ بۆ نمونە نانی ئاردی سپی کەتوشی گرفتی ریخۆڵەت دەکات.

٣. کەمتر ئەو خۆراکانە بخۆ کەھیستامینی تێدایە وەک گۆشت، شیری مانگا، ماست، پەنیر، کحول، مایۆنیز سەرباری ئەوەی ھستامین سستمی بەرگری بەھێز دەکات .

٤. خۆت بەدووربگرە لەگیراوە کحولییەکان چونکە زیان بەروپۆشی گەدە دەگەیەنێت و نەرمی دەکات و کونیلەی بچوک دروست دەکات و توشی ھەوکردنت دەکات بەتایبەت ھەوکردنی قۆڵۆن.

٥. تاقیکردنەوە بکە بۆ کۆئەندامی ھەرس بزانە ئەو کەسە دەتوانێ بەرگەی خۆراک بگرێت لەرێی پشکنینێکی سادەی خوێنەوە.





ئەم هەواڵە 9208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad