English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌ وەزیرانی ئیسرائیل: ئێران گەورەترین دۆژمنی ئێمەیە
2019-01-24 [12:10 PM]

​ZNA -هەولێر


سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل وەڵامی قاسم سلێمانی دایەوە و رایگەیاند، واز له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران ناهێنێت.

له‌كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ وته‌كانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كه‌ وتبووی، هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌بێته‌ هۆی شكستی بنیامین نەتانیاهۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت، تا كاتێک من سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بم به‌رانبه‌ر به‌ ئێران ده‌وەستمه‌وه‌.

بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل رایشیگەیاند، قاسم سلێمانی له‌بری دەست‌تێوەردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل، خەریکی بارودۆخی ئەو بنکانە بێت کە له‌ له‌ سوریا دایمه‌زراندوون.

 وتیشی، گه‌وره‌ترین دوژمنی ئیسرائیل‌ ئێرانەو تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بم، واز له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر ئێران ناهێنم.





ئەم هەواڵە 4372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad