English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران ٧ ھەزار کەس بە ھۆکاری سیاسی دەستگیرکراون
2019-01-24 [02:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبۆردنی نێودەولەتی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ"، لە ساڵی ٢٠١٨  لە ئێران حەوت ھەزار کەس بە ھۆکاری سیاسی دەستبەسەرکراون.

لە راپۆرتێکدا لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەماوەی ساڵی رابردوو، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ٢٠١٨ بە "ساڵی شەرم" بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناودەبات.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە حەوت ھەزار کەس لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانەوە بە ھۆکاری سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین، دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەشڵێت، ھەفتە و مانگ نەبووە کە پێکھاتەکان، ژنان، کرێکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجام نەدابێت.
 





ئەم هەواڵە 4063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad