English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئامانجەکەی بەرشەلۆنە مۆر دەکات 
2019-01-26 [10:31 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەدریان رابیۆ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، رابیۆ یەکێک بوو لە ئامانجەکانی یانەی بەرشەلۆنە و بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی پێدەھات، لە ئێستاشدا یانەی شاھانە دەیەوێت لە رێگەی پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تواناکانی رابیۆ بەدەست بھێنێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر یانەی ریال مەدرید ھەوڵی دەدا گرێبەست لەگەڵ کریستیان ئیریکسن یاریزانی ناوەڕاستی یانەی تۆتنھام مۆر بکات، بەڵام دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو لەم کارە، لە ئێستادا ھەوڵەکانی بۆ ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ رابیۆ مۆربکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad