English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ یاریزانێک پێشکەش بە ریال مەدرید دەکات 
2019-01-27 [09:57 AM]

ZNA- ھەولێر



جۆزێ مۆرینیۆ پورتوگالی رێگری دەکات لە چوونی بەرگریگارێکی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بۆ یانەی مانشستەر یونایتد و لە بری ئەوەی رەوانەی یانەی ریال مەدریدی دەکات . 


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی (دیڤینسا سەنترال)، مۆرینیۆ پێشتر لەگەڵ یاریزان ئیدیر میلیتۆ بەرگریکاری یانەی پۆرتۆ رێککەوتبوو کە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی مانشستەر یونایتد بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە دوای رۆیشتنی مۆرینیۆ لە یانەی مان یونایتد  گفتوگۆکان لەسەر  گواستنەوەی ئەو یاریزانە راوەستا و دەگوترێت مۆرینیۆ نایەوێت ئەو یاریزانە بچێتە شەیتانە سوورەکان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر راسپاردەی مۆرینیۆ یانەی ریال مەدرید بەشێوەی زارەکی لەگەڵ میلیتۆ پێکھاتوون بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە روو لە یانەی شاھانە بکات . 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 9688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad