English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
(مێسی و ڕۆناڵدۆ، لە ژێر تیشکی زانستدا) چاپ کرا 
2019-01-27 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر



کتێبی (مێسی و ڕۆناڵدۆ، لە ژێر تیشکی زانستدا)، لە تاران پرۆسەی چاپکردنی تێپەڕاند، لە دوو تا سێ رۆژی دیکەدا دەگاتەوە ھەولێر، بە زووترین کات دەیگەیەنینە ھەموو پارێزگاکانی کوردستان، بە بەشێکی زۆری شارۆچکە و شارەدێکانەوە. 

لەمبارەیەوە مامەیارە ئەحمەد، ئامادەکار و نووسەری کتێبەکە، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: کتێبەکە، لە پێنج بەشی سەرەکی پێک دێت، کە زۆرترینیان پشت بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان بۆ ئاستی ھەردوو یاریزان دەبەستێت، زۆرترین تاقیکردنەوەی زانستی بە نوێترین ئامێر و کەرەستەی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ لایەنە ھونەری و جەستەیی و دەروونی و عەقڵییەکانی ئەو دوو یاریزانەلە خۆ دەگرێت، لەمەودوا لە رووی زانستەوە ئاشنای ئەو دوو یاریزانە دەبن، زۆر بە وردی و بە زمانێکی ئاسان، لە رووی زانستییەوە باسی ھۆکارە ھونەری، جەستەیی، دەروونی و عەقڵییەکانی پشت مانەوەی ئاستی ئەو دوو یاریزانە بۆ ساڵانێکی زۆر کراوە. زۆر بە وردی روون کراوەتەوە، بۆچی یاریزانانی دیکە، وەک مێسی و ڕۆناڵدۆ ناتوانن ١٠ ساڵ لە یەک ئاست بەردەوام بن.

مامە یارە گووتیشی :  نامەوێ وردەکاریی دیکە بخەمە ڕوو، خوێنەر و وەرزشدۆست و کتێخوێن، دوای خوێندنەوەی، با ھەڵسەنگاندنی بۆ بکات. 

 ھەروەھا راشیگەیاند: ئەم چوارشەممەیە کات ٣:٣٠ـی ئێوارە، لە ماڵی وەفایی، مەراسیمی ناساندن و واژۆکردنی کتێبەکە بەڕێوە دەچێت.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad