English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕینی قۆناغە سەختەكان بەرەو ئایندەیەكی پر ئومێد..
2019-01-27 [05:24 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


داگیركەران ، نەیارانی كورد و پارتی و بارزانیی بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێكدەرانەی كە هەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبكەن وەكو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی عەقلیەت و بیركردنەوەی پارتی و سەركردایەتی پارتی و ئیدارەدانی قەیرانەكانی بە شێوەیەك دیراسە كردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایكردووە خۆی بۆ هەموو قەیران و هەنگاوە لە ناكاوەكان ئامادە بكات كە دێتە پێشەوە، چونكە دەزانێت هیچ كات دووژمنانی كوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناهێنن بەرامبەر بە كوردستان و بە دڵنییاییەوە تا میللەتی كورد خاوەن پارتی وسەرۆك بارزانی ، ئیرادەی میللەتەكەمان هەر بە بەرزی دەمێێتەوە خەباتی 72 ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پر بووە هەوراز و نشێو و بەرگریكردن و قوربانیدان لە پێناو رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و ناساندنی دۆزی كورد و بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەكان بووە .
خۆڕاگری و دڵسۆزی پێگەی پارتی لەنێو جەماوەر و هزر و بیركردنەوەی سەرۆك مسعود بارزانی و سەركردایەتی پارتی و سەرۆك وەزیرانی كوردستان وایكردووە، كە هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی و كوردستاندا بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. 
بۆیە پارتی هەڵساوە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەكان یاخود مەترسیەكانی سەر كورد و پارتی وەكو دوركەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناكی مەترسیەكان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی كورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە هەر رووبوبەروبونەوەیەكی ترسناك كە هاتبێت پێش میللەتی كورد و جەنگان دژی داگیر كەرانی وڵات و تۆمار كردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان و سڕینەوەی ناوی كوردستان بە بیانووی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی مەزهەبی، هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە كاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای هەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆك بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی و مانەوەی وەكو پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی دیكە دووژمنانی كوردستانی تووشی شۆك كردەوە و ئێستاش نیگەرانیەكانیان زیاتر بووە دوای هەوڵە دیبلۆماسیەكەی حكومەتی كوردستان و بە دەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ مافە دەستووریەكانی گەلی كوردستان و ئەو پێشوازیەیی لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا زیاتر دوژمنانی تووشی هیستریای كورد و بارزانی كردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرهەمی ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەكەوێت و ئاسۆییەكی روون بەدەر دەكەوێت هەرێمی كوردستان لە ماوەی 27 ساڵی رابردوو ، بە هۆی هەستیاری ناوچەكە و دۆخی كوردستان زۆربەی كابینەكانی حكومەتی كوردستان بە شێوەی تەوافقی سیاسی پێكهاتووە و بە پێی كورسی و مافی دەنگدەران و ویستەكانیان جێبەجێنەكراوە ، بۆیە ،ئیتر كاتی ئەوە هاتووە لە پێناو حكومەتێكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێز حكومەتێك پێك بێت كە هەر حزبێك بە رێژەی كورسییەكانی خۆی بەشدار بێ‌ و چیتر پێكهێنانی كابینەی نوێیەمیش دوا نەكەوێت ، چونكە ئەوا ماوەی 119 ڕۆژە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دراوه،‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كە زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێنا، 45 كورسیی پەرلەمانی بردووەتەوە، لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی كردووە بە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەت. 
كوردستانیانیش داوا دەكەن حزبەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، خەڵكی كوردستان ئەركی خۆی ئەنجام دا لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكان و ڕۆیشتنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و متمانەیان بەو كیانه ‌بەخشی كە باوڕییان پێی هەبوو، ئەوە ئێستا ئەركی حزبەكانە كە ڕێز لە دەنگی دەنگدەرانیان بگرن و كابینەی 9ـی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێنن، پێویستە كابینەی 9ی حكوومەتی هەرێم حكوومەتێكی هاوپەیمانی بێت، بە پێی خاڵبەندی و كورسیی پەرڵەمانی پۆسته ‌وەزارییەكان دابەش بكرێت، تا هەموو هاووڵاتیان بزانن كە دەنگی ئەوان سەنگ و قورسایی ئەو لایەنە بووە، كە دەنگی خۆی پێ داوە، نابێت ئیتر حزبەكان بیر لەوه ‌بكەنەوە پۆستە حكوومییەكان بە 50 بە 50 دابەش بكەن، نابێت چیتر پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دووا بكەوێت، چونكە دەبێ حزبەكان ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری حكوومەت بن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێز لە ڕای كوردستانییان بگرن كە متمانەی خۆیان پێییان بەخشیوون بۆ چوارساڵی ئایندە، حكوومەتێكی بەهێز دروست بكەن كە جێگەی متمانەی كوردستانیان بێت، دەبێ كابینەی 9ی هەریمی كوردستان حكوومەتێكی هاوپەیمانی بێت، ئەو حزبانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن لە نیوەی ڕێگە حكوومەت بەجێ نەهێڵن و شان بدەنە بەر بەرپرسیارەتی و بۆ دەربازكردنی هەرێم لە تەواوی ئەو قەیرانانەی بەرۆكی گرتبوو له چەند ساڵی ڕابردوو كە تا ئێستاش ئاسەواری ماوە كوردستانێكی بەهێز بونیات بنێن، ڕۆژی 30/9/2018 ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، كه پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 21 كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 12 كورسی و نەوەی نوێ 8 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی 7 كورسی و بەرەو ئیسلاح، كە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی پێك هاتبوو 5 كورسی و حزبی شیوعی 1 كورسی و حزبی سۆسیالیست 1 كورسی، كەمەنەتەوەكانیش 11 كورسیی پەرلەمانیان بەدەست هێنا.
سەركەوتنی و بەهێزبوونی حكومەت و كوردستانێكی بەهێز لە پابەندبوونە بە دەنگی گەل ئەوەش كلیلی سەركەوتنە هەر وڵاتێكە بە تایبەت كە گەلی كورد لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی زەریاییەك خوێنی بەخشیووە . .. ..





ئەم هەواڵە 6076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad