English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: چوار مليۆن په‌نابه‌رى سووريا له‌ "ناوچه‌ى ئارام" نيشته‌جێ ده‌كه‌ين
2019-01-28 [02:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، "وڵاتەکەی دەیەوێت ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا دابمەزرێنێت بە مەبەستی نیشتەجێکردنی چوار ملیۆن پەنابەری سووریی، کە لە ئێستادا لە خاکی تورکیان".

لە میانی کۆبوونەوەی دامەزراندنی تۆڕی ھاوکاری کۆمەڵەکانی مانگی سوور و خاچی سوور، کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ئەردۆغان رایگەیاند، "تا ئێستا توانیویانە ٣٠٠ ھەزار پەنابەری خەڵکی سووریا بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان و لەو ناوچانە نیشتەجێیان بکەن، کە لە تیرۆریستان پاکیان کردووەتەوە، وەک شارەکانی ئەعزاز، جەرابلووس، باب، عەفرین و ئەگەر ناوچەی ئارامیش درووستبکرێت، ئەوا چوار ملیۆن پەنابەری سووریا دەگەڕێننەوە ئەو ناوچانە و لەوێ نیشتەجێیان دەکەن".

سەرۆکی تورکیا بەڵێنیشی دا، "ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی فورات بچەسپێنێت، وەک ئەوەی لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا بەدیھێنراوە"‌.

ئەردۆغان ئەوەشی گوت: "تا ئەمڕۆ بە گوێرەی دەرخستەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، تورکیا، ٣٥ ملیار دۆلاری بۆ پەنابەران خەرجکردووە. لە پێشەوەیان بۆ چوار ملیۆن پەنابەری سووریا".

سەرچاوە: ئەنادۆڵ





ئەم هەواڵە 3739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad