English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنزوئیلا داوای خۆپێشاندانی بەرفراوان دەکات
2019-01-28 [03:10 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنزوئێلا داوا لە خەڵکی ڤێنزوئێلا لەناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دەکات رۆژی شەممە خۆپێشاندانی جەماوەریی گەورە لەدژی نیکۆلاس مادورو ئەنجام بدەن.

خوان گوایدۆ کە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان خۆی وەک سەرۆکی کاتەکیی وڵات راگەیاند، توانیویەتی تا ئێستا خۆپێشاندانی گەورە لەدژی سەرۆکی وڵات نیکۆلاس مادورۆ رێک بخات.

ئۆپۆزسیۆن هەروەها لێبوردنی بۆ سوپای وڵات دەرکردووە کە بەشێکی زۆری هێشتاش بە مادورۆ وەفادار ماوەتەوە.

ئۆپۆزسیۆن هەروەها داوای لە سوپا کردووە پشتیوانی لە جێبەجێکردنی دەستوور بکەن و پشت کە مادورۆ بکات.

ئەمریکا و کەنەدا و ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی و زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین دانیان بە سەرۆکایەتی گوایدۆ ناوە بەڵام رووسیا و چین و ئێران و تورکیا و حزبوللا و مەکسیک پشتگیری لە مادورۆ دەکەن و وبەشێکیان وڵاتانی رۆژئاوایی بە ئەنجامدانی کودەتا لە ڤێنزوئێلا تۆمەتبار دەکەن





ئەم هەواڵە 5311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad