English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی دژی دەوڵتن
2019-01-28 [03:22 AM]

نووسینی: مەتین دلێر


بەشێک لە هێزی سیاسی کوردستان بەبێ هیچ بیانووێک و پڕۆژەیێکی باشتر دژی (ڕیفڕاندۆم)ـی، سەربەخۆیی وەستانەوە ، ئەوان هەمان ئەو مەخلوقانەبوون کە پێشمەرگەی کوردستانیان بە میلیشیا و چەتە پێناس دەکرد ، دژی ئازادی و هاوڵاتی کوردستان سیاسەتی حزبایەتی خۆیان لەسەر ئەرزی واقع تەبەنی دەکرد ، ململانێ و نەفەسی براکووژی و تۆی کەرب و کینیان لەناخی تاکی کورد دەرخوورد دەدا.

دەوڵەت پێویستیێکی حەتمییە ، سنوری جیۆگرافیای نەتەوەو بیرکردنەوەو کلتور و شوناس و چاڵاکی سیاسی کۆمەڵێک لە مرۆڤی خاوەن سیادە پێناسە دەکات ، بەبڕوای (تۆماس هۆبز) دەوڵەت نوێنەری خوایە لەسەر زەوی ، هێزی ئیسلامی سیاسی و نوێنەری ئایەتوڵاو ئەمیری داعشەکان دژی بوون بە دەوڵەت وەستانەوە ، چونکە ئەوان دەزانن گەشەی (سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، فکری ، ئابوری) کوردستان بەندە بە دەوڵەتێکی سیکۆلار ، ئەوکاتەی کە دەوڵەت خۆی لە ئایدۆلۆجیاو دین جیادەکاتەوەو خووی فاشیزم و دیکتاتۆری و بیری ئیسلامی توندڕۆ لەخۆی بەتاڵ دەکاتەوە ، ئەوکات سیستم و مەئسەسە چێدەبن.

بەرەی دژە دەوڵەت خوودان تێڕوانینێکی خێڵەکین ، دەیانەوێت بە لۆژیکی عەسکەرتاری و هێزی سەربازی و تیئۆری مۆئامەرە حکوومڕانی کوردستان بکەن ، دژی مەشروع و دەنگی حەقانییەتی هاوڵاتیانی کوردستان دەوەستنەوەو بۆ بەرژوەندی حزبی خۆیان سیاسەت لەنێوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەن.





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad