English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا داوا ده‌كرێت سوپای عێراق بڵاوبكرێنه‌وه‌
2019-01-29 [10:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەحمەد جەربا ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی پارێزگای نەینەوا، داوای لە سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی کرد بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و رێگریکردن لە سووکایەتیکردن بە ھاووڵاتییان، فەرمان بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی سوپا لە پارێزگاکە دەربکات.

ئەحمەد جەربا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "داوا لە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی دەکەم فەرمان بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا بکات کە ھێزی سوپا لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگای نەینەوا بڵاوبکەنەوە بە تایبەتیش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگاکە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە لەبەر پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە و رێگریکردن لە ھەندێک لایەن کە سووکایەتی بە ھاووڵاتییان دەکەن، داوایکردووە ھێزی سوپا لە پارێزگای نەینەوا بڵاوبکرێتەوە.

ژمارەیەک لە گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدەن و دەست دەگرن بەسەر موڵک و زەوی ھاووڵاتییان و سووکایەتشیان پێ دەکەن.





ئەم هەواڵە 8230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad