English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە وریال مەدرید رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2019-01-29 [11:21 AM]

ZNA- ھەولێر




ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانەی داینامۆ زەگربی کرواتی .


بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ، ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا بەرشەلۆنە وریال مەدرید رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاری دانی ئۆلمۆ یاریزانی یانەی داینامۆ زەگربی کرواتی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئۆلمۆ پێشتر لە ئەکادیمیا لاماسیای بەرشەلۆنە یاری کردوە و لە ئێستادا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەبەرامبەر ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی یانەکەی، بەڵام یانەی ریال مەدرید ھاتووتە سەر ھێل و بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆی پێشنیار کردوە لەبەرامبەر گرێبەست کردن لەگەڵ ئۆلمۆ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئۆلمۆی تەمەن ٢٠ ساڵ پێشتر رایگەیاندبوو کە دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام تائێستا بەفەرمی ھیچ شتێک یەکلایی نەبووتەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad