English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاری دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێھات
2019-01-29 [01:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، کاری دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێھات.

نووسینگەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "عادل عەبدولمەھدی، بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی لە بەغدا پێشوازی لە دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا کرد".

عەبدولمەھدی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا. لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، کە کارەکانی کۆتایی پێھات، شانازی بەو ماوەوە کرد کە لە بەغدا بووە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لەو دیدارەدا جیم جێڤری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ لای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا، و ئەندرۆ بیک، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران، ئامادە بوون.





ئەم هەواڵە 8503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad