English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانی بەهێز تەنها واتا چەسپاندنی دیموكراسی و هەر حزبێك بەرێژەی خۆی ..
2019-01-29 [02:27 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


كوردستانی بەهێز واتا پاراستنی دەسكەوتەكان و خۆشەویستنی گەلی و نیشتیمان ، واتا بەهەدەر نەدانی سەروەت وسامان ورێزگرتنی دیموكراسی و مافی گەل ، جموجۆڵە دیبڵۆماسییەكان و سەردانی شاندی پایەبەرز وچەندین وەزیر بۆ هەرێمی ، مانای وایە هەرێمی كوردستان گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی لە دەست نەداوە و بۆ هەمووان گرنگە ، ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین ، سیستەمەكەی فیدڕاڵی ، دیموكراسییە ئەگەر ئیستحقاقی هەڵبژاردن لەبەرچاو نەگیرێت ، ئەگەر هەموو جار حكوومەت هەر ببێت بە نیوە، هەڵبژاردن هەر پێویست ناكات، ئێستا كە پارتی 45 كورسی هێناوە، ناكرێت پێگەی لەناو حكوومەت وەكو حزبێك بێت كە شەش كورسی هێناوە، یان 21 كورسی هێناوە، دەبێت مەوقعی پارتی دیار بێت. 
سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ عادل عەبدولمەهدی لە كێشەی كورد تێدەگات، نیەتیشی هەیە كە كێشەكان چارە بكات، بەڵام چەند دەتوانێت كێشەكان چارە بكات، ئەوە دەمێنێتەوە بۆ ئایندە، بەڵام گەشبینم كە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر لە جاران باشتر دەبێت، هاتنی ئەو سەركردانە بۆ هەرێم، مانای وایە هەرێمی كوردستان گرنگی و ئەهمیەتی خۆی لە دەست نەداوە و گەلی كورد گرنگە، پێگەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان گرنگە، سەركردایەتی پارتی بەتایبەتی سەرۆك بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێم و هیچ پۆست نییە، ئەو شاندانەیی كە راستەوخۆ سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن، ئەوە پێگەی ئەو كەسایەتیی مەزن و كارێزمایە دەردەخات، كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی دیارە، زۆربەی كێشەكان ئەگەر هەرێمی كوردستان هاوكار نەبێت چارەسەر نابن، بەتایبەتی لە عێراق، هەموو ئەوانە بۆ كوردستان گرنگن، خەڵك بڕوایان وابوو كە پاش ریفراندۆم هەموو دەروازەكان بەسەر هەرێمی كوردستان دادەخرێن، ئابووری سفر دەبێت، لەرووی دیپلۆماسی پێگەی هەرێم سفر دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێستا هەموویان روو دەكەنەوە هەرێمی كوردستان، بۆیە وەكو گوتم ئەوە پێگەی كوردستان و پێگە سەركردایەتی كورد دەردەخات، چوار ساڵی ئایندە جیاوازتر دەبێت، لە هەندێك روو بەتایبەتی لە تێپەڕاندنی هەندێك یاسا، كە پێشتر رێگری لێ دەكرا، لەوانە یاسای چاكسازییە، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، چەندین یاسای دیكە هەن كە لەپەرلەمان تۆزی لەسەر نیشتووە لەبەر ئەوەی كە لە كاتی خۆی هەر كە باس دەكرا، حزبەكانی دیكە یەكیان دەگرتەوە و رێگریان لێ دەكرت لە تێپەڕاندنی، بۆیە پێموایە لە رووی دەركردنی یاساوە جیاواز دەبێت، گومان لەوە دانیە كە مەسروور بارزانی كەسایەتییەكی بە توانا و دیبلۆماتكارێكە دەتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت و ئۆمێدمان وایە كە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، دەبێ گشت كوردستانیان لە بەغدا یەك دەنگ ویەك تیم بن، چونكە ئەگەر كورد لە بەغدا یەكڕیز بیت، یەك دەنگ بیت دەتوانێت زۆر دەستكەوتی دیكە بە دەست بهێنێت، كاتێك كە كورد یەك دەنگ نەبێت، ئەوەی هەمانە ئەویش لە دەست دەچێت، بۆیە پێویست دەكات، كە كورد لە بەغدا هەموو یەك دەنگ بین، چونكە نەیارانمان بە یەكهەڵوێستی شكشت دێن و مافە رەواكانیش بەدی دێن، لەلایەكی دیكەوە لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێدا پێویستی بە چەندین بڕیار و یاسای تایبەتە بۆ لێك جیاكردنەوە و گۆڕانكاری و چاكسازی، لەهەندێ كەرت و سێكتەری خزمەتگوزاری، وەك لە پێش هەڵبژاردن لە كەرتی تەندروستی چەند هەنگاوێكی چاكسازی نا، بۆ كۆتا هێنان بەو بازرگانییەی ئێستا بە توانا و تەندروستی مرۆڤ دەكرێ، هەنگاوی ئومێدبەخش بوون، تا هەولەكانی بەگەر بخات بۆ دووبارە بەدەستهێنانی بڕوا و متمانە بە دام و دەزگاكانی حكومەت، بەتایبەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و رووتین لەكاروباری كارگێری و خزمەتگوزاری هاووڵاتییاندا، بە دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ ئاستی خوارووی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكومەت، كەم كردنەوەی ئەو كۆسپ و بەربەستانەی بەردەم بیروكراتی و نەهێشتنی ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی گەندەڵی و رۆتین لە سیستەمی كارگێریدا، تا ئەوانەی رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی داهاتوودا جێبەجێیان بكات، پارتی بە گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان و ئامادەكردنی تیمێكی توكمە بۆ حكومڕانی لە كابینەی داهاتوو لە كوردستان لە پێناو بەهێزتر بوونی پێگەی حكومەت و لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر ..





ئەم هەواڵە 5737جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad