English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یێكی گرنگ له‌نێوان ئالێگری و رۆناڵدۆ ئه‌نجام ده‌درێت
2019-01-30 [07:13 AM]

ZNA – ھەولێر


ماسیملیانۆ ئالێگری، راھێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، ئاشکرایکرد کە بەر لە یاری ئەمشەوی یانەکەی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەکەی دەکات و لەگەڵیدا باس لە پرسێکی گرنگ دەکات.

ئەمشەو کاژێر ٢٢:٤٥ بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی یوڤێنتوس لە یارییەکی یەکلاییکەرەوە لە میانی قۆناخی ٨ی جامی ئیتالیا دەبێتە میوانی یانەی ئاتالانتا، کە بەر لە یارییەکە راھێنەر و یاریزانی یەکەمی یانەکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن.

ئالێگری لەو بارەوە گوتی "دەمەوێ لەگەڵ رۆناڵدۆ کۆببمەوە و پرسێکی گرنگی لەگەڵ باس بکەم، بەو پێیەی ئەو یاریزانێکی گرنگی یانەکەمانە".

راھێنەری یانەی یوڤێنتوس، لەو بارەوە زیاتر روونیکردەوە "دەمەوێ لەگەڵ رۆناڵدۆ باسی یارییە گرنگەکانی داھاتوومان بکەین و لەگەڵیدا بگەمە رێککەوتنێک لەسەر دابەشکردنی تواناکانی بەسەر یارییەکاندا، چونکە ئێمە گەیشتووینەتە ماوە ھەستیار و گرنگەکەی وەرز و دەمانەوێ لە یارییە گرنگەکاندا رۆناڵدۆ لەو پەڕی ئامادەیی جەستەیی و ھزریدا بێت، بەو پێیەی یاریزانێکی یەکلاییکەرەوەیە و دەتوانێت سەرکەوتنەکانمان بۆ بەدەستبێنێت".

ئالێگری دووپاتیشیکردەوە، کە یانەکەیان دەیەوێ رکابەری لەسەر ھەرسێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، خول و جامی ئیتالیا بکات.


رووداو





ئەم هەواڵە 8572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad