English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زنجیرەی The Punisher چیتر بەرهەم نایێت
2019-01-30 [03:11 AM]

 ZNA – هەولێر


تۆڕی نێتفلێکس ئاشکرای کرد، چیتر زنجیرەی تەلڤزیۆنیی ئەکشن و دراما The Punisher بەرهەم ناهێنێتەوە.

 

ئەم بەرهەمە دوو وەرزی بەرهەمهاتووە و بەرهەمهێنانی وەرزی سێیەمی رەتکرایەوە، هەرچەند بە بەراورد لەگەڵ بەشێکی زۆری زنجیرەکانی نێتفلێکس، ئەم بەرهەمە پڕبینەرتر بووە، بەڵام یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمی، بینەری کەبووەتەوە.

 

پێشتر ئەکتەری سەرەکیی ئەم بەرهەمە، دیبۆرا ئان وۆل، ئاشکرای کرد، نێتفلێکس خوێندنەوە بۆ ئەم بەهەمە دەکات بۆ ئەوەی چیتر بەرهەمی نەهێنێت و بەشیوازێکی دارمایی بەرهەمی بێنێتەوە.

 

زنجیرەکە لە نووسین و ئامادەکردنی جۆن رۆمیتایە و لە دەرهێنانی ستیڤ لیتفۆتە و هەریەک لە جۆن بیرنال، بێن بارنز و ئایبون موس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.





ئەم هەواڵە 11596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad