English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیوا و گەشبینی‮ ‬بۆ ئایندە،‮ ‬ئەو ئامانجە بوو كە شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬لە پێناویدا تێدەكۆشا
2019-01-31 [10:25 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬


ئەگەر مرۆڤ لە ناو ژیانێكی‮ ‬ئاڵۆز و پڕ‮ ‬كارەسات و وڵاتێكی‮ ‬غەدر لێكراوی‮ ‬دەستی‮ ‬داگیركەران و دوژمنان و مێژوو لەدایك بوو،‮ ‬هەم‮ ‬وڵاتی‮ ‬و نەتەوەیەكی‮ ‬پارچە پارچەكراوی‮ ‬وەكو كوردستانی‮ ‬خۆمان لە دایك بوو‮.

‬بێگومان دەربەدەری‮ ‬و ژیانی‮ ‬كۆڵەمەرگی‮ ‬هەندەران و خۆڕاگری‮ ‬و گیانفیدایی‮ ‬و قوربانیدانێكی‮ ‬لە رادەبەدەری‮ ‬گەرەكە، ئەگەر مرۆڤ لەسەر هەمان هەڵوێستە نەگۆڕەكەی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬بەردەوام بوو سەریشی‮ ‬لەپێناو نایەوە بۆ مێژووی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬و خودی‮ ‬مرۆڤەكەش جێگای‮ ‬فەخرو شانازیی‮ ‬و سەربەرزییەو بۆ هەمیشە دەبێتە وانەی‮ ‬ناو بەرپەڕەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬نەتەوەكەیدا بە گەشی‮ ‬دەدرەوشێتەوە و بە زیندوویی‮ ‬دەمێنێتەوەو نەوەی‮ ‬داهاتوشیان بەوپەڕی‮ ‬سەربەرزیی‮ ‬و فەخەرەوە‮ ‬یادیان دەكەنەوە بوئایندی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬وانەو سودیان لی‮ ‬وەردەگرن‮ ...‬
شەهید‮ "‬ئیدرئیس بارزانی‮"‬،‮ ‬كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬نەمر لە ساڵی ‮ ‬1944 ‬لە گوندی‮ "‬بارزان‮"‬ی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬خواپەرستی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬و بەرخودان لە دایكبووە،‮ ‬كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ "‬مستەفا بارزانی‮" ‬نەمرە و لە نێو هەلومەرجی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬سێهەمی‮ ‬بارزان ‮ ‬1943-‬ 1945 و بارودۆخی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬ئەو كات و دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬جوانە مەرگ كردنی‮ ‬ئەو كۆمارە هاتۆتە دنیا و هەناسەی‮ ‬داوە و چاوەكانی‮ ‬پشكەوتوون، ساڵی‮ ‬1947"‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬لەگەڵ ‮ ‬500 لە هەڤاڵانی‮ ‬كە لە رێڕەوێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬دا توانیویانە داستانێكی‮ ‬گەورە لە مێژوودا تۆمار بكەن و وەك پێویستی‮ ‬و وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬ئەو كات‮ ‬خۆیان بگەیەننە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران،‮ ‬كاك‮ "‬ئیدریس بارزانی‮ " ‬ئەو كات تەمەنی ‮ ‬4‬ ساڵان دەبێت،‮ ‬لەگەڵ بنەمالەكەیاندا دووچاری‮ ‬مشەختی‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬دەكرێن و بە دەست سەری‮ ‬بۆ خوارووی‮ ‬عێراق دوور دەخرێنەوە و لە لایەن رژێمی‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬عێراق بۆ ماوەی ‮ ‬11ساڵ تووشی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەستەم دەبن لە شارەكانی‮ ‬بەسراو موسڵ و بەغدا، لەگەڵ ئازارو زەحمەتەكانی‮ ‬ژیان ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوە سەر بەرزانەكەی‮ "‬بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬بۆ عێراق و كوردستان پاش شۆرشی‮ ‬14 ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬ساڵی ‮ ‬1958كە ئەو كات كاك‮ "‬ئیدریس بارزانی‮" ‬لە شاری‮ ‬بەغدا خەرێكی‮ ‬خوێندن دەبێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو دابڕانە زۆرە بە دیداری‮" ‬بارزانی‮ "‬باوك و رابەر شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی‮ ‬باوو باپیران لە خاكی‮ ‬كوردستان، لە ساڵی ‮ ‬1961كە شۆرشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن بەرپا دەبێت بە رابەرایەتی‮ "‬بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاك‮ "‬ئیدریس بارزانی‮" ‬وەكو پێشمەرگەیەكی‮ ‬ئەو شۆرشە مەزنە دەچێتە ئامێزی‮ ‬سەنگەرەكانەوە و ژیان و تێكۆشانی‮ ‬دەست پێ دەكات كە هەر لە سەرەتاوە وەك كەسێكی‮ ‬دیار لە نێو شۆرشی‮ ‬ئەیلوول دا بەدەر دەكەوێ? بە هۆی‮ ‬لێهاتوویی‮ ‬و ئەو توانانا دارییەی‮ ‬هەیبووە هەر زوو لە نێو شۆرش و پارتی‮ ‬دا ئەركێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش و رۆڵ و جێگەیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬دەبێت،‮ ‬كاك‮ "‬ئیدریس بارزانی‮" ‬یەكێك دەبێ كە جێگەی‮ ‬ئومێدی‮" ‬بارزانی‮ ‬نەمر"ە بوووە بۆیە‮ "‬بارزانی‮"‬ش بە تەنگیەوە هاتووە و ویستویەتی‮ ‬دەیەوێ وەك خۆی‮ ‬ئاوها پێی‮ ‬بگیەنێ، كە درك بە تواناداری‮ ‬دەكات و لێی‮ ‬رادەبینێ كە كاك‮ "‬ئیدریس‮" ‬گەیشتۆتە ئاستێ پلە و پێ سپاردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬لایەقە،‮ ‬راستەوخۆ تێكەڵی‮ ‬كاروبارەكانی‮ ‬دەكات و زۆر ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬پێدەسپێری‮ ‬كە بەسەركەوتوویی‮ ‬كاك‮ "‬ئیدریس‮" ‬لە جێبەجێ كردنیاندا بەدیار دەكەوێت ئیتر دەبێتە جێی‮ ‬متمانە‮ ‬ی‮ ‬زیاتری‮" ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮" ‬و‮ ‬یەكێ لەو كەسانەی‮ ‬كە پڕ‮ ‬بە دڵی‮" ‬بارزانی‮ ‬نەمر"دەبن‮، لەدوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول شەهید ئیدریس بارزانی‮،‮ ‬چۆن توانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بێت بۆ بەردەوامیدان بە شۆڕش،‮ ‬لە دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولیش ئیدریس بارزانی‮ ‬یەكێك لەو سەركردانە بوو كە دوای‮ ‬نەخۆش كەوتنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بە هاوكاری‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامدا بوون بۆ درێژە پێدان بە شۆڕش،‮ ‬بۆیە لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا بە هاوكاری‮ ‬چەند ئەندامێكی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و كۆمەڵێك لە كادیری‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬پارتیمان شۆڕشیك بە بەرگێكی‮ ‬نوێ هاتە دامەزراندن وەك درێژەپێدەری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول كە ئەویش شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬پیرۆز بووو‮، ‬لە ساڵی‮ ‬1979 ‮ ‬لە دوای‮ ‬10 ‮ ‬ساڵ كۆنگرەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬پارتیمان بەسترا و لەم كۆنگرەیە ئیدریس بارزانی‮ ‬وەك ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬بەشی‮ ‬سەربازی‮ ‬دەستنیشان كرا،‮ ‬كە ئەمەش رێگەخۆشكەر بوو بۆ دووبارە رێكخستنەوەی‮ ‬پارتایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬چالاكی‮ ‬زیاتر لە ناو قوڵایی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و بە هێز كردنی‮ ‬رێكخستنە نهێنیەكانی‮ ‬ناو شار و دەورێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبوو لە ناردنەوەی‮ ‬سەدان ماڵی‮ ‬پەنابەران بۆ شارەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاگاداری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان بن بە مەبەستی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چالاكی‮ ‬كاریگەر و بەهێز دژ بە رژێمی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەموو كاتێك دەتوانێت بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان بكات‮، ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬مرۆڤیكی‮ ‬خونەویست و دڵ گەورە بوو و لە دڵی‮ ‬هەموو كورد جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬كردبۆوە،‮ ‬لە بەر ئەوەی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬هەژار، هەرچەند رێبازێكی‮ ‬سەخت و دژوار و بەئازارو بە ژان و پڕ‮ ‬هەڵدێرو لەمپەریش بێت و هەرچی‮ ‬قوربانیدانێكی‮ ‬گەرەك بێ، ئامادەیە لەپێناویدا ببەخشێت و پاشگەزبوونەوە و دەستبەرداریشی‮ ‬مەحاڵە، واتە ئەگەر زۆر بەوردی‮ ‬چوبایە ناو هزرو بیری‮ ‬قوڵی‮ ‬ئەم سەركردە ئاشتی‮ ‬خوازە و كوردپەروەرە،‮ ‬ئەوجا بۆت روون و ئاشكرا دەبوو كە ئەو چ گەنجینەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬بەنرخ و فراوان و بەهێز بوو،‮ ‬عەوداڵی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬مافە نەتەوایەتییەكانی‮ ‬كورد و كوردستانیان و عێراق و ناوچە و جیهان و مرۆڤایەتی‮ ‬و پێكەوە ژیان و ژینگە بوو، ئەگەر كەسایەتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە ئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ ئێستامان بخوێنینەوە،‮ ‬دەبینین بەرهەمی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و هاوخەباتی‮ ‬نێوان سەرۆك بارزانی‮ ‬و ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو،‮ ‬رۆژانی‮ ‬پێش كۆچی‮ ‬ناوەختیەتی‮ ‬كە توانی‮ ‬بەردی‮ ‬بناخەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دابنێت و پرۆسەی‮ ‬ئاشتبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بگەیەنێتە رێككەوتنێكی‮ ‬گرنگ و هەر ئەم رێككەوتنەش بووە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬هەر ئەم بەرەی‮ ‬كوردستانییەش بوو توانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەھاری‮ ‬ساڵی ‮ ‬1991بكات و پاشانیش هەر ئەم بەرەیە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬1و2ی‮ ‬دەركرد بۆ ھەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان و رێبەری‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و لە سەر ئاكامی‮ ‬ئەم هەڵبژاردنەش بۆ‮ ‬یەكەمین جار لە مێژوودا كورد توانی‮ ‬پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دابمەزرێنێت‮. ‬لەمەش زیاتر واقعبینی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لەو خاڵەدا دەردەكەوێت كە زۆر باش لەناو ئەو واقیعەدا دەستنیشانی‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكەهەڵوێستی‮ ‬تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان لە ئاشتبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستانەوە دەستپێدەكات‮. ‬بێگومان لەگەڵ ئەوەی‮ ‬تەمەن رێگەی‮ ‬نەدا خۆی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ببینێت،‮ ‬بەڵام ئەم پێشبینییەی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬راست دەرچوو،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بووە بەردی‮ ‬بناخەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەو رۆژە سەخت و قەیراناوییانەدا بووە جێگەی‮ ‬ئومێدی‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەمەش زیاتر بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تەنیا نەبووە ھۆكار بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكان لەشاخ،‮ ‬بەڵكو بووە هەوێنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬لە ویژدانی‮ ‬ھەر تاكێكی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ئەمەش لە راپەڕینی ‮ ‬1991بە كردەیی‮ ‬بەرجەستە بووو، ئەمڕۆ دوای ‮ 2‬3 ساڵ لە كۆچی‮ ‬ناوەختی‮ ‬ئەم سەركردەیەی‮ ‬گەلەكەمان لە كاتێكدا‮ ‬یادی‮ ‬دەكەینەوە و كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە قۆناخێكی‮ ‬هەستیار تێدەپەڕێت،‮ ‬جێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬ئەم ئەو رەوشە هەستیارە و رێكخستنەوەی‮ ‬نیوماڵی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سوودێكی‮ ‬گەورە لە ئەزموونی‮ ‬ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو وەربگرین‮، ‬ئیدریس مستەفا بارزانی‮ ‬ئەو سەركردەو سیاسەتوانە كارامەیەیە كە مێژوو شانازی‮ ‬پێ دەكات و خاوەن خەباتنامەیەكی‮ ‬زێڕینە لە پێناو كوردو كوردستاندا‮، ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬رێبازی‮ ‬باوكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر بوو،‮ ‬كە هەموو ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و بۆ سەرفرازی‮ ‬میللەتێكەی‮ ‬تەرخان كردبوو‮. ‬
ئەمڕۆ ئایندەش وەك سیمبووڵێكی‮ ‬نێو قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە سیفات و ئەدگارە باڵاو نمونەییەكانی‮ ‬رۆشنایی‮ ‬دەبەخشێتە هزرو روانینەكانی‮ ‬نەوەكانمان‮، ‬كاكە ئیدریس كەسایەتی‮ ‬و سەركردەیەك بوو كە هەرگیز مێژوو لە بیری‮ ‬ناكات‮..‬





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad